گرنگترینیۆرۆی 2024

یاریزانێكی ئیسپانیا لە دوای یۆرۆ واز لە یاریكردنی نێودەوڵەتی دەهێنێت

Yariga App

یاریگا –

خێسوس ناڤاس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی سێڤییای ئیسپانی لە دوای یارییەكەیان بەرامبەر ئینگلتەرا كۆتایی بە یاریكردنی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی دەهێنێت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئیسپانیا لە یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024 رووبەڕووی یەك ببنەوە.


لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئینگلتەرا خێسوس ناڤاس گوتی:

مۆراتا هەمیشە هەڵوێستی نایابی بەرامبەرمان هەیە، ئەو سەركردەیەكی نایابە و سۆزێكی زۆری هەیە، ئەو دەرفەتی ئەوەی پێدام لێرە لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا قسە بكەم، چوبكە ئەمە دوایین یاریم دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

ئامادەبوونم لێرە لە تەمەنی 38 ساڵیدا شتێكی تاك و تەنیا و نایابە.

ناڤاس بڕیاریدەوە لە دوای پاڵەوانییەتی یۆرۆ ماڵئاوایی یەكجاری لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بكات.

ئەستێرە تەمەن 38 ساڵانەكە لەگەڵ ئیسپانیا بەشداری لە 56 یاریدا كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و یازدە گۆڵیش درووست بكات.

خێسوس ناڤاس

بابەتی زیاتر

Back to top button