عێراقگرنگترین

کەربەلا مانەوەی لە خولی ئەستێرەکان مسۆگەر کرد و ئەمانەی بەغداش دابەزی

تا ئێستا چارەنووسی قاسم و نەفتی بەسڕە یەکلایی نەکراوەتەوە

Yariga App

یاریگا-

دوای نەفتی وەسەت یانەی ئەمانەی بەغدا بە فەرمی وەک دووەم یانە دابەزی بۆ خولی نایابی عێراق لە وەرزی داهاتوو.

لە گەڕی 38ـو کۆتایی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ( 13ـی تەممووز/یۆلیۆی 2024 ) بە یەکسان بوونی بەرامبەر قاسم یانەی کەربەلا بە 37 خاڵ و بە ریزبەندی شازدەم  بە فەرمی مانەوەی مسۆگەر کرد لە خولەکە بۆ وەرزی داهاتوو، ئەمانەی بەغداش وەک دووەم یانە دابەزی بۆ خولی نایابی عێراق و ماڵئاوایی لە خولی ئەستێرەکان کرد، ئەمانە لەم وەرزەدا 38 یاریی کردووە و لە پێنج یارییدا سەرکەوتنی بە دەستهێنا وە و لە 14 یاریدا یەکسان بوو لە 19 یاریشدا شکستی هێنا و 53 گۆڵی لێکرا و 31 گۆڵیشی تۆمار کرد.

وێڕای سەرکەوتنی بەرامبەر کارەبا بە ئەنجامی 2 _ 0 نەفتی بەسڕە لە خانەی 18ەـم مایەوە، تا ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە کە نەفتی بەسڕە لەگەڵ قاسمی خاوەن ریزبەندی 17ەـم یاری دەکات بۆ دیاریکردنی براوەیان و دواتر یاریکردن لەگەڵ براوەی دووەمەکانی خولی نایابی عێراق یاخود نا، بەڵام ئەوە یەکلا بۆتەوە بۆ نەفتی بەسڕە کە یاریی پلەی ئۆف دەکات چونکە بە فەرمی ریزبەندی 18ەـمی لە خولی ئەستێرەکانی وەرگرت.

سەرەتا یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا خاوەن ریزبەندی 18ەـم یاری پلەی ئۆف لەگەڵ براوەی دووەمەکانی هەر دوو کۆمەڵەی خولی نایابی عێراق دەکات و یەکێکیان لە ریزی ئەستێرەکانی عێراق دەبێت، دواتر بڕیارەکە گۆڕدرا و وادانرا کە خاوەن ریزبەندی 17 و 18ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی لەگەڵ یەکتر دەکەن و براوەیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەمێنێتەوە و دۆڕاویشیان بەرامبەر براوەی دووەمەکانی خولی نایابی عێراق یاریی دەکات، لەم هەفتەیە ئەم پرسە یەکلا دەکرێتەوە و بریاری کۆتایی لە سەر دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button