بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

بەفەرمی ئیتیحاد راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی لۆران بلان وەک راهێنەری نوێی یانەی ئیتیحادی سعودی دەستنیشانکرا.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی ئیتیحاد بڵاویکردووەتەوە، لۆران بلانی فەرەنسی و راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە لە ئەستۆ دەگرێت.

بلان پێشتر راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەکانی بۆردۆ، پاریس سانجێرمان، رەیانی قەتەڕی و لیۆن کردووە.
لۆران یەکێک بوو لەو یاریزانانەی لە مۆندیالی 1998 نازناوی مۆندیالییان وەک یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بەدەستهێنا.

کەمتر لە ساڵێکە بلان بێ یانەیە، ئەمەش دوای ئەوەی لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2023 لە پۆستی راهێنەرایەتی لیۆن دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button