گرنگترینیۆرۆی 2024

ژمارە و ئامارەکانی یۆرۆی 2024 دوور لە چیمەنی یاریگاکان

یۆرۆی 2024 ژمارەیەک رێکۆردی شکاندووە

Yariga App

یاریگا –

بەدرێژایی یارییەکانی یۆرۆی 2024 لە ئەڵمانیا، چەند رێکۆردێکی گشتی پاڵەوانیەتییەکانی پێشوو شکێندران.

یەکێک لە ئاڵنگارییە گەورەکانی یۆرۆی 2024، رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بوو. رێکخەران هەموو هەوڵێکییاندا وزەی دووبارە بەکارهاتوو بەگەڕبخەن.

لە 81%ی ئامادەبووان، هۆکاری گواستنەوەی دۆستی ژینگەیان بۆ گەیشتن بە یاریگاکان بەکارهێناوە، ئەمەش رێکۆردێکی نوێی رێکخستنی پاڵەوانیەتییەکانە.

فان زۆن و رێڕەوی هاندەران

زیاتر لە 5.8 ملیۆن کەس سەردانی فان زۆنەکانی شارە جیاوازەکانی ئەڵمانیایان کردووە.

لە یاری چارەکی کۆتایی نێوان ئیسپانیا و ئەڵمانیا، بەرزترین ژمارەی ئامادەبووان لە فان زۆنەکان تۆمارکرا، کاتێک لە کۆی گشتیدا 574 هەزار کەس ئامادەی فان زۆنەکان (ناوچەی هاندەران)ب بوون.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، بۆ یەکەمجار رێڕەوی هاندەرانی بۆ یاریگاکان دروستکرد، ئامادەبووان لە کەشێکی فێستیڤاڵیدا بەرەو یاریگاکان دەچوون و چالاکی جیاواز لەسەر رێڕەوەکە ئامادەکرابوون. زیاتر لە 400 هەزار کەس، رێڕەوەکەیان بەکارهێنا.

بینەرانی تەلەڤزیۆنی

یۆرۆی 2024 کۆمەڵێک رێکۆردی لەو وڵاتانی بەشدار لە پاڵەوانیەتییەکە شکاند. جیا لەمەش، بینەرانی وڵاتانی دیکە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی یارییەکان بوون، کۆی گشتی بینەرانی یارییەکانی یۆرۆ لە تەلەڤزیۆن و کەیبڵ تیڤییەکان، گەیشتووەتە پێنج ملیار بینەر.

سۆشیاڵ میدیا

پلاتفۆرمەکانی یۆرۆی 2024 چالاکانە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی تیک تۆک، ئینستاگرام، فەیسبووک، ئێکس و واتسئاپ پۆستەکانیان دەکرد. بە درێژایی پاڵەوانیەتییەکە نزیکەی 14 ملیۆن فۆڵۆوەرزییان زیادکرد، هەروەها زیاتر لە 335 ملیۆن ئینگەیجمێنت و 2.8 ملیار ڤیوی ڤیدیۆییەکانیان هەبوو.

بلیت و ئامادەبوون لە یارییەکان

پێش یاری کۆتایی، 2.6 ملیۆن کەس ئامادەی یارییەکانی یۆرۆی 2024 بوون. ئامادەبووان لە 190 وڵاتی جیهانەوە سەردانی ئەڵمانیایان کردبوو.

زیاتر لە 387 هەزار تیکتی دەستی یەکەم (لە 30 یۆرۆ دەستپێدەکات) فرۆشرابوون. بە گشتی 1.1 ملیۆن بلیتی کاتێگۆرییە جیاوازەکان فرۆشراون.

تەنیا 0.7%ی کڕیاری بلیتەکان پەیوەندییان بە سەنتەری خزمەتگوزارییەکان کردووە، ئەمەش رێکخراوی و تۆکمەیی سیستمی فرۆشتنی بلیتەکان پیشان دەدات.

پشتبەستن بە وزەی خاوێن

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا یەکێکە لەو پاڵەوانیەتییانەی پشتی بە زۆرترین وزەی دووبارە بەکارهاتوو بەستووە. زیاتر لە 280 هەزار هاندەر بلیتی شەمەندەفەرەکانی دۆچێ (دۆچێ بان)یان کڕیوە، کە بە وزەی خاوێن کار دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button