ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لیڤاندۆڤسكی تۆمه‌تباره‌ به‌ ساخته‌كردنی دوو بڕوانامه‌ی خوێندن

Yariga App

یاریگا –

دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە له‌ بەڵگەنامە و بڕوانامەکانی خوێندنی رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی گومانی ساخته‌بوونی لێده‌كرێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئۆنیتی پۆڵەندی، دەسەڵاتداران بەهۆی راهێنەری زیبیگنێڤەوە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە کردووە، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وناوانه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ بڕوانامه‌كانيان ساخته‌يه‌، بەجۆرێک ناوی لیڤاندۆڤسکی لەنێو ئەو کەسانەدا دەردەکەوێت کە بڕوانامەیان لە زانکۆی تایبەتی لۆدز بەدەستهێناوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا تۆمەتبارە بە فێڵکردن له‌ به‌ده‌ستهێنانی دوو بڕوانامەی خوێندنی لە زانکۆی لۆدزی ئه‌هلی كه‌ بەبێ ئەوەی تاقیکردنەوەی بكات بڕوانامه‌ی پێدراوه‌.

یەکێک لە پرۆفیسۆرەکان ده‌ڵێت: لیڤا له‌ هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ئامادە نەبووە، هیچ تاقیکردنەوەیەکی لە زانکۆ ئه‌نجامنه‌داوه‌، ئه‌مه‌ش گومانی له‌سه‌ر دروستی بەڵگەنامە ئەکادیمییەکانی لیڤاندۆڤسکی دروست بوو.

یه‌كێك له‌ مامۆستا ئافره‌ته‌كنیش بە ناوی باربارا مرۆزینسکا لە پلاتفۆرمی “X” دەڵێت: لێڤاندۆڤسکی بڕوانامەکەی لە زانکۆی لۆدز وه‌رگرتووه‌، من ئەمە بە بەرپرسیارێتی تەواوەوە دەنووسم چونکە لە ژێر چاودێری مندا دوو تاقیکردنەوە كردووه.

رۆژنامە پۆڵەندییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لیڤاندۆڤسکی دوو بڕوانامەی دیکەی به‌ده‌ستهێناوه‌، ئەوانیش بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر لە پەروەردەی وەرزشی، کە لە ساڵی 2017 و 2020 لە زانکۆی وارشۆ بووه‌، به‌ڵام له‌ گفتوگۆی ماسته‌ره‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button