ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەیسی میلان فولکروگ دەکاتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئۆلیڤیە جیرۆی فەرەنسی، ئەیسی میلان سێ هێرشبەری دەستنیشان کردووە.

رۆژنامەنووسی ئیتالی جیانلوکا دی مازیۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەری نوێ چڕکردووەتەوە، یانە ئیتالییەکە ئارەزووی گواستنەوەی نیکلاس فۆلکروگی ئەڵمانی و هێرشبەری بۆڕووسیا دۆرتموند دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتالییەکە، میلان گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ یاریزانەکە دەستپێکردووە، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو گتفوگۆی نێوانیان زیاتر بەرەوپێش بچێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەیسی دەیەوێت لەبری هێرشبەرێک دووان بگوازێتەوە ئالڤارۆ مۆراتای ئیسپانی و هێرشبەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدیش بەربژێرێکی بەهێزە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەکە.

ئالڤارۆ مۆراتا

لە ئەگەری شکست هێنان لە گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانە، میلان دەیەوێت پەنا بۆ گواستنەوەی تامی ئابراهامی هێرشبەری یانەی رۆما ببات و پاولۆ فۆنسێکا بە هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵانییەکە سەرسامە.

ئۆلۆڤیە جیرۆ لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان کۆتایی هات، بەشێوەیەکی ئازاد پەیوەندی بە لۆس ئانجلسی ئەمریکی کرد.

بۆ پڕکردنەوەی شوێنی هێرشبەرە فەرەنسییەکە، میلان لەگەڵ جۆشوا زیرکزی هۆڵەندی رێککەوت، بەڵام لەناکاو مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی پێشکەشکرد و یاریزانەکەی لە میلان رفاند.

تامی ئابراهام

بابەتی زیاتر

Back to top button