هانده‌رانی ئینگڵته‌را به لێشاو گه‌شتی به‌رلین ده‌كه‌ن و پلیتی فرۆكه نرخی زۆر به‌رزبۆته‌وه
یاریگا –
هێلی ئاسمانی ئینگڵته‌را بۆ هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را چه‌ند گه‌شتێكی دیكه‌ی فرۆكه‌ی زیاد كردووه، هه‌زاران هانده‌ری ئینگڵته‌را گه‌شتی به‌رلین ده‌كه‌ن بۆ بینینی یاریی كۆتایی یۆرۆی 2024.
ماڵپەڕی BA بڵاویكردۆنهوه، هێلی ئاسمانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به رێژه‌ی 1000% گه‌شته‌كانمان بۆ به‌رلین زیادیكردووه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئینگڵته‌را به یاریكۆتایی له ماوه‌ی كه‌متر له دوو كاتژمێر سه‌رجه‌م پلیته‌كانی فرۆكه فرۆشران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له چه‌ند رۆژی رابردوو هانده‌رێكی زۆر بۆ به‌رلین گه‌شتیان كردووه،یەکەم گەشتی نوێیش لە کاتژمێر 07:50 بەیانی رۆژی یەکشەممە لە شاری هیسڕۆوە بەڕێدەکەوێت لە کاتژمێر 10:40 بەیانی ده‌گاته پایتەختی ئەڵمانیا و گەشتی دووەمیش لە رێگەی فڕۆکەیەکی جۆری ئەیرباس A320ەوە نرخی كورسی ئاسایی 613 پاوەنده و بازرگان‌یش بە 781 پاوەند دەفرۆشرێن.
پێشبینی دەکرێت زیاتر له 50 هەزار هاندەر له به‌رلین ئاماده‌بن بۆ پشتگیركردنی هه‌ڵبژاده‌ی ئینگڵته‌را دوای 58 ساڵ نازناوێكی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنن