عێراقکوردستان

بەیاریی لوتکە زاخۆ کۆتایی بە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ ئەم وەرزە دەهێنێت

Yariga App

یاریگا-

زاخۆ دوایین یاریی خۆی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ ئەم وەرزە دەکات و ئامانجێکی مێژوویەکی گەورەش چاوەڕێی یانەکە دەکات.

ئەمڕۆ شەممە ( 13ـی تەممووز/یۆلیۆی 2024 ) گەڕی 38ـو کۆتایی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێدەکات، زاخۆ لە یاریگای زەوڕا کاتژمێر 7:30 دەبێتە میوانی تەڵەبە، یارییەکی گرینگ و مێژوویی چاوەڕێی کوڕانی خابوور دەکات، لە ئەگەری سەرکەوتنیان بە فەرمی ریزبەندی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق مسۆگەر دەکەن و بەمەش بۆ یەکەمجارە لە مێژوو زاخۆ بەم ریزبەندیە کۆتایی بە خول بهێنێت.

تەڵەبە و زاخۆ لە مێژووی خۆیاندا تا ئێستا 16 یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، لە حەفت یارییدا تەڵەبە براوە بووە و زاخۆش لە چوار یارییدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە پێنج یارییشدا یەکسان بوونە، تائێستاش لەم وەرزەدا زاخۆ لە 37 یاریی 17 سەرکەوتن و 15 یەکسان بوون و پێنج شکستی هەیە، تەڵەبە 37 یاریی کردووە 13 سەرکەوتن و 13 یەکسان بوون و 11 شکستی هەیە.

پێش تەواو بوونی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە چەند گەڕێک زاخۆ بە فەرمی گرێبەستی ئەحمەد نازم و مۆسیس ۆلشیک و پاتریک مارسلینیۆی بەرازیلی و عەلی کازمی گۆڵپارێزی نوێ کردۆتەوە، لە چەند رۆژی داهاتووش نوێکردنەوەی گرێبەستی تەڵاڵ بەلوشی راهێنەری قەتەڕی و ئەمجەد عەتوان ئەستێرەی تیپەکە رادەگەیەنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button