پێشبینی ده‌كرێت هانده‌رانی ئینگلتەرا 800 ملیۆن یۆرۆ بۆ كرینی خواردن و خواردنه‌وه خه‌رج بكه‌ن
یاریگا –
راپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی بەریتانیا ئاشکرایان کردووه، دەسەڵاتدارانی به‌ریتانیا رێگەیان داوە چێشتخانەکان لە سەرتاسەری وڵات تا درەنگانی ئێوارەی یەکشەممە بکرێنەوە، ئەمەش بەهۆی یاری کۆتایی یۆرۆی 2024 كه بریاره رۆژی سبه‌ی یه‌كشمه له كاتژمێر 10:00 شه‌و له ئه‌ڵمانیا لە نێوان ئینگلتەرا و ئیسپانیا بكرێت.
رۆژنامه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه ئەو گۆڵە کوشندەیەی ئۆلی واتکینز لە خولەکی 90 بەرامبەر هۆڵەندا لە قۆناخی پێش کۆتایی یۆرۆ تۆماریکرد، هۆکاری خەرجکردنی 405 ملیۆن یۆرۆ لە مەیخانە و چێشتخانه‌كان بووه.
ئیما مەکلارکین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بەریتانی پابس، بە رۆژنامەی زە سەنی راگەیاندووه، وەک چۆن لە قۆناخی پێش کۆتاییدا، چێشتخانه و هه‌ندێك شوێنی تر رێگەیان پێدرا تاوه‌كو دره‌نگانی شه‌و کراوه‌بن، به‌هه‌مان شێوه بۆ یاریی كۆتایش رێگه ده‌درێت شوێنی خواردنه‌وه كحوولیه‌كان و خواردنگه و چێشتخانه‌كان بۆ كاتێكی دره‌نگی شه‌و به‌كراوه‌ی بمێننه‌وه.
کۆمپانیای تێسکۆ کە گەورەترین زنجیرە مارکێتەکانی بەریتانیایە، پێشبینی دەکات 4 ملیۆن دەبە له شەربەت و خواردنه‌وه‌كانی تر بفرۆشێت،
هەروەها کۆمپانیای تێسکۆ پێشبینی دەکات زیاتر لە ملیۆنێک پیتزا بفرۆشێت، لەکاتێکدا نزیکەی 800 هەزار پاکێجی سۆسیس و 180 هەزار بەرگر بکڕدرێت.
ئەندرۆ رێنی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دۆمینۆ رایگەیاندووە، پێشبینی دەکەن لە ماوەی یاری کۆتاییدا لە چرکەیەکدا لە نێوان 20 بۆ 25 پیتزا ئامادە بکەن.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت بەهۆی یۆرۆی 2024 لە وڵاتەکەدا بەرزبوونەوەی سه‌رسورهێنه‌ر له فرۆشی به‌خۆیه‌وه بینیوه، له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی به‌رێوه‌چوونی پاڵهوانهتیهكه و گه‌یشتنی ئینگلته‌را به یاریی كۆتایی فرۆشی خواردن و خواردنه‌وه‌كان گه‌یشتۆته 800 ملیۆن پاوەند.