ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەفەرمی مەهدی تارمی پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی مەهدی تارمی ئێرانی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی کرد.

ماڵپەڕی فەرمی ئینتەر میلان بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی یاریزانی پێشووی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی مەهدی تارمی، گرێبەستی لەگەڵ ئینتەر واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی یانەکەیە.

گرێبەستی هێرشبەرە تەمەن 31 ساڵانییەکە لەگەڵ نیرازۆری بۆ سێ وەرز دەبێت و یاریزانەکە تا هاوینی 2027 درێسی پاڵەوانی وەرزی رابردووی سێریا ئەی دەپۆشێت.

مەهدی بە درێسی پۆرتۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 182 یاری کردووە، 91 گۆڵی کردووە و 56 گۆڵیشی دروست کردووە. بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی لە 84 یاریدا 48 گۆڵی کردووە و 20 گۆڵی دروستکردووە.

نازناوێکی خولی پۆرتوگالی، دوو نازناوی جامی پۆرتوگال، نازناوێکی جامی خولی پۆرتوگال و دوو نازناوی جامی سوپەری پۆرتوگالی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button