قادسیەی سعودی یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنای دەوێت
یاریگا –
یانەی قادسیەی سعودی لە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی پیێر ئێمریك ئۆبامیانگ هێرشبەری گابۆنی یانەی مارسیلیای فەڕەنسیدایە.
گرێبەستەكەی ئۆبامیانگ لەگەڵ مارسیلیا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.
ئۆبامیانگ لە ساڵی 2018 بە گرێبەستێك بە بەهای 63 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە كرد و چوار ساڵ بۆ یانە ئینگلیزیەكە یاریكرد، دواتر و لە دوای تێكچوونی پەیوەندیەكانی لەگەڵ میكێل ئارتێتای راهێنەر گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە هەڵوەشایەوە و پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد، لە دوای بەسەربردنی نیو وەرز لەگەڵ یانە ئیسپانیەكە ئۆبا پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و دواتر رووی لە مارسیلیای فەڕەنسی كرد.
🚨EXCL: 🔴🟡🇬🇦 #SPL |
🆕️ Al-Qadsiah s’est positionné sur Pierre-Emerick Aubameyang
🔥 Les Saoudiens souhaitent boucler l’arrivée de l’attaquant gabonais dans les prochains jours
Avec @sebnonda https://t.co/Id2EactT9l pic.twitter.com/DTWdIdlPst
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) July 12, 2024
بە گوێرەی زانیارییەكانی فوت مێركاتۆ، قادسیەی سعودی بەمەبەستی پتەوكردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكەی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئۆبامیانگ واژۆ بكات.
لە ماوەی رابردوودا قادسیە لە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی ئالڤارۆ مۆراتای ئیسپانی و هێرشبەری یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریددا بوو، بەڵام یاریزانەكە مانەوەی خۆی لە یانەكەی بۆ وەرزی داهاتووش راگەیاند، ئەمەش وایكرد دانوستانەكان لەگەڵ هێرشبەرە گابۆنییكە دەست پێ بكات.
بە گوێرەی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، یانە سعودیەكە كار بۆ رازیكردنی ئۆبامیانگ دەكەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە خولی سعودی.
وەرزی رابردوو هێرشبەرە 35 ساڵانەكە 51 یاری لەگەڵ مارسیلیا كرد و توانی 30 گۆڵ بكات و 11 گۆڵیش درووست بكات.