کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

بەهۆی شاکیرا یاریی کۆتایی کۆپا ئەمێریکا دوادەخرێت

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی شاکیرای گۆرانی بێژی کۆڵۆمبی، گێمی دووەمی یاری کۆتایی کۆپا ئەمێریکا دوادەخرێت و 10 خولەک درەنگتر دەستپێدەکاتەوە.

ماڵپەڕی بیلبۆرد بڵاویکردووەتەوە، شاکیرا ئیزابێلی کۆڵۆمبی و گۆرانیبێژی ناودار لە نێوان گێمەکانی یاری کۆتایی کۆپا ئەمێریکای 2024 نمایشێک پێشکەش دەکات. نمایشەکە 25 خولەک دەخایەننێت و گێمی دووەمی یارییەکە 10 خولەک درەنگتر دەستپێدەکاتەوە.

ئەلیخاندرۆ دۆمینگێز، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور بەیاننامەیەکی بڵاویکردووەتەوە و دووپاتیکردووەتەوە شاکیرا بۆ یەکەمجار لە کۆپا ئەمێریکا نمایش پێشکەش دەکات.

شاکیرا ئەستێرەیەکی نائاسایی ئەمریکای باشوورە و هەموو جیهانی سەرسام کردووە. گۆرانییەکانی لە هەموو گۆشەیەکی هەسارەکەماندا دەگوترێنەوە و سەمایان لەگەڵدا دەکرێت، هونەرەکەی دەکاتە دیاردەیەکی جیهانی، سنوورەکان دەبڕێت و ملیۆنان کەس چێژ لە کارەکانی وەردەگرن. لە رێگەی کۆپا ئەمێریکا پەیامی تەندروستی و یەکگرتوویی بڵاودەکەینەوە.

شاکیرا هاوشانی خانمە گۆرانی بێژی ناودار کاردی بی، گۆرانییەکی تایبەتی بۆ رووماڵی پەخشی تەلەڤیزیۆنی یارییەکانی کۆپا ئەمێریکای 2024 بەناوی “Puntería” گوتووە.

لە چەند وەشانێکی جامی جیهانیش گۆرانی فەرمی پاڵەوانێتییەکەی گوتووە، گۆرانی Waka Waka کە تایبەت بە مۆندیالی 2010 گوتویەتی، دیارترین گۆرانی خانمە گۆرانی بێژەکەیە لە بۆنە وەرزشییەکاندا.

لە 20ی حوزەیران کۆپا ئەمێریکا بە بەشداری 16 هەڵبژاردەی ئەمریکای باشوور و باکوور دەستیپێکرد، ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا گەیشتوونەتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە کاتژمێر 3:00 یارییەکە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button