یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا ئاشكرایانكرد خێزانی كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی نوێی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە پلانیاندایە یانەیەكی فەڕەنسی بكڕنەوە.
لە گواستنەوەكانی هاوینەی ئێستادا و لە دوای بەسەرچوونی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، ئێمباپێ پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە كرد.
ریال مەدرید ئامادەكاری بۆ ناساندنی كیلیان ئێمباپێ دەكات و دەیەوێت لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ رۆژی 16 مانگ لە ئاهەنگێكی مێژوویدا بەمیدیاكانی بناسێنێت.
🗨️ “Ils sont sur le coup pour racheter le club”
Avant de s’engager en 2013 avec l’ASM, Mbappé aurait pu rejoindre le SM Caen. 11 ans plus tard, il pourrait à terme investir dans le club normand, comme révélé ce jeudi par Daniel Riolo dans l’After Foot. https://t.co/n8DwyF2ZVH pic.twitter.com/gy8fglYNfU
— RMC Sport (@RMCsport) July 12, 2024
بە گوێرەی زانیارییەكانی RMC خێزانەكەی ئێمباپێ لە رێگەی كۆمپانیای KM7ەوە كە فایزە عەماری سەرۆكایەتی دەكات، دەیانەوێت یانەی كان ـی فەڕەنسی بكڕنەوە، بەمەبەستی فراوانكردنی بازرگانییەكەیان لە جیهانی تۆپی پێدا.
ئێمباپێ پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانەی مۆناكۆی فەڕەنسیەوە بكات نزیك بووە لەوەی بچێتە ریزەكانی كان، دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێك یاریزانەكە دەیەوێت ئەو یانەیە بكڕێتەوە.
كان لە خولی پلە دووەكانی فەڕەنسا یاری دەكات و وەرزی رابردوو لە ریزبەندی شەشەمی ئەو خولە هات.
كیلیان لەگەڵ پاریس سانجێرمان 308 یاری كرد و توانی 256 گۆڵ بكات و 108 گۆڵیش درووست بكات.