دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ سوپەر ماریۆ بەهێزەوە دەگەڕێتەوە و بارسا هەمووان سورپرایز دەکات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ تاوەکو ئێستا هێرشبەرێکی ئێڤەرتنی دەوێت، ناپۆلی دەستبەرداری ئەستێرەیەکی بەلجیکی نابێت و ماریۆ بالۆتێلی بەهێزەوە دەگەڕێتەوە…

نیوکاسڵ یونایتد هەوڵێکی دیکەی بۆ گواستنەوەی دۆمینیک کالڤێرت-لێوین، هێرشبەری ئێڤەرتن دەستپێکردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

تاوەکو ئێستا ناپۆلی دەستبەداری گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو، هێرشبەری چێڵسی نەبووە – سکای سپۆرتس

ماریۆ بالۆتێلی، هێرشبەری پێشووی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول گفتوگۆکانی لەگەڵ کۆرینتیانزی بەڕازیلی دەستپێکردووە – ESPN

بارسێلۆنا نزیکە لە چارەسەرکردنی بەشێکی زۆری کێشە داراییەکانی و راستەوخۆ گرێبەستی فەرمی بۆ گواستنەوەی نیکۆک ویڵیامس پێشکەشی ئاتلێتیک بیلباو دەکات – سپۆرت

ئارسیناڵ زۆر لە گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری، بەرگریکاری بۆڵۆنیا نزیکبووەتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

کێپا ئاریزابالاگا، گۆڵپارێزی چێڵسی گفتوگۆی لەگەڵ ئیتیحادی سعوودی دەستپێکردووە – ئاتلێتیک

لۆران بلان، راهێنەری پێشووی پاریس سانجێرمان گرێبەستێک تاوەکو 2026 لەگەڵ ئیتیحاد واژۆ دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

ترۆی پاڕۆت، هێرشبەری تۆتنهام ئەمڕۆ پشکنینەکانی پزیشکی بۆ ئالکمار دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

دیزایەر دۆوی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی فەڕەنسی و رێن لە نێوان بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان یەکێکیان هەڵدەبژێرێت – سکای سپۆرتس

لیۆن لە گواستنەوەی گۆمێز رۆدریگێز، هێرشبەری ساوسامتن، 16 ساڵ نزیکە – ئاتلێتیک

سێرجیۆ گۆمێز ریزەکانی مانچێستەر سیتی جێهێشت و پەیوەندی بە سێڤییاوە کرد – فەرمی

بابەتی زیاتر

Back to top button