ئه‌ڵمانیاگرنگترین

سولێ لە چاڵنجکردن لەگەڵ قەڵەویەکەیدا سەرکەوتوو بوو

Yariga App

یاریگا –

دوو هەفتە پێش فیناڵی چامپیۆنزلیگی نێوان بروسیا دۆرتمۆند و ریاڵ مەدرید بوو کاتێک وێنەی نیکلاس سولێ بوو بە ترێند بەهۆی زۆربوونی کێشی و ورگیەوە، بە جۆرێک متمانەی راهێنەرەکەی لەدەستدابوو بەوەی بتوانێ سەرەکیی بەشداریی پێبکات.

یارییەکە کە 1ی یۆنیۆ بەڕێوە چوو، گومانەکان بۆ ئەوە چوون بەرگریکارە ئەڵمانییەکە دوای فیناڵەکە و لەم هاوینەدا قەڵەویی زیاتر تەنگی پێهەڵچنێت، بەوپێیە پێشتر باسی لە سیستمی خۆراکی خۆی کردبوو، نەیشاردبووە کە چ زۆرخۆرێکە بە جۆرێک هەفتەی شەش پیزا و هەشت شیش کەباب دەخوات.

وێنە: زۆرخۆری یاریزانێکی دۆرتمۆند پێش یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کێشە بۆ یانەکە دروست دەکات

 

بەڵام ناوبراو توانی ئاڵنگاری خۆی بکات و، تەنها لەو کاتەوە تا ئێستا 8 کیلۆی دابەزاندووە، بەوەش، وەک لە چەند وێنەیەکدا بڵاوبووەتەوە، جەستەی تا رادەیەکی زۆر گۆڕاوە وەک لەوەی پێشتر دەرکەوت.

نیکلاسی تەمەن 28 ساڵ وەرزی رابردوو لەگەڵ دۆرتمۆند 23 یاری لە بۆندزلیگا و، شەش یاریی لە چامپیۆنزلیگدا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button