ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جیڕۆنا گواستنەوەی ڤان دی بیكی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی جیڕۆنا بەفەرمی گواستنەوەی دۆنی ڤان دی بیكی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتدی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

یانەی جیڕۆنا لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس پەیوەندیكردنی دۆنی ڤان دی بیكی بە یانەكەیانەوە راگەیاند.


ڤان دی بیك بە نیو ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی چوار ساڵ و تا ساڵی 2028 پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەكەوە كرد.

وەرزی رابردوو ڤان دیك بە خواستن لە ریزەكانی ئینتراخت فرانكفۆرت یاری دەكرد و لەگەڵ یانە ئەڵمانییەكە هەشت یاری كرد و هیچ گۆڵ و ئەسیستێكی نەكرد.


جیڕۆنا وەرزی رابردوو لە پلەی سێیەمی ریزبەندی لالیگای بەدەستهێنا و لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەشداری دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button