ئینگلتەرایۆرۆی 2024

وێنە | ئەستێرەکانی ئینگڵتەرا لەگەڵ خۆشەویستەکانیان لە ئەڵمانیا ئاهەنگیان گێڕا

بەبۆنەی گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2024

Yariga App

1یاریگا –

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئینگەڵتەرا بە تێپەڕاندی بەربەستی هۆڵەندا توانی بگاتە یاریی کۆتایی.

لە یاریی چوارگۆشەی زێرین کە شەوی رابردوو لە نێوان هەڵبژاردەکانی ئینگەڵتەرا و هوڵەندا بەڕێوە چوو، سێ شێرەکان بە بردنەوەیان لە پرتەقاڵییەکان بە ئەنجامی 2-1 توانیان بگەنە یاریی کۆتایی و ئەمجارە دەبێت رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ببنەوە.

بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج بوو ئەستێرەکانی ئینگەڵتەرا دوای سەرکەوتنیان یەکسەر چوونە لای هاوسەر و خۆشەویستەکانیان و ئاهەنگ و خۆشی دەربرینیان لەگەل ئەواندا هاوبەشی پێکرد.

واتکینس لە تەنیشت خۆشەویستەکەی ئێلی

دوای فیکەی کۆتایی، واتکینس بە خێرایی خۆی گەیاندە لای سەکۆکانی یاریگا تاوەکوو خۆشەویستەکەی ئیلی ئەلدەرسۆن ماچ بکات. ئەو کچە بە درێسێکی ئینگلتەرا بینراوە کە ژمارە 19ی ئەستێرەکەی ئەستۆن ڤێلای لەسەر بووە. پاشان هاوڕێکانی لە باوەش گرت و لە دەوروبەری چەپڵەیان لێدەدا.

واتکینس و ئیلی لە ساڵی 2018ەوە پەیوەندی خۆشەویستیان هەیە و لە شاری بیرمینگهام دەژین.

زۆرجار ئیلی لە ڤیلا پارکدا دەبینرێت کە پشتگیری لە خۆشەویستەکەی دەکات، لە هەمان کاتدا بەشداری لە بۆنە و ئاهەنگەکانی خەڵاتکردنی تۆپی پێدا دەکات.

کۆبی ماینۆ لەگەڵ خێزانەکەیدا

هەروەها کۆبی ماینو دوای پێشکەش کردنی ئاستە نموونەییەکەی بەرامبەر هۆڵەندا لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەی ئاهەنگی گێڕا.

هاری کەین لە تەنیشت هاوسەرەکەیەوە

گۆڵپارێز جۆردن پیکفۆرد لەگەڵ دایکی و مێگانی هاوسەری گفتوگۆی کرد و هاری کەین کاپتنیش بە هەمان شێوە لەگەڵ کەیت هاوسەرەکەیدا بینرا.

ئێستا سێ شێرەکان پێویستە رۆژی یەکشەم کاتژمێر 10 شەو رووبەڕووی ئیسپانیا ببنەوە و لەسەر بردنەوەی نازناوەکە بجەنگن کە هەنگاوێک لە بردنەوەی نازناوەکە بۆ ماڵەوە دوورن.

بابەتی زیاتر

Back to top button