راهێنەری ئیسپانیا ترسی له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را هه‌یه
یاریگا –
لویس دێ لافۆنتێ راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێشبینی دەکات لە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2024، كه بڕیاره یەکشەممەی داهاتوو لە بەرلین بكرێت رووبه‌رووی زه‌حمه‌تی زۆر ببنه‌وه.
لافۆنتێ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بۆ پێگه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند، ئینگڵته‌را بەربەستێکی گەورە دەبێت، ئێمەش بە هیوایەکی زۆرەوە چاوەڕێی ئه‌و یارییه دەکەین.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەهێزێکی جەستەیی زۆر تایبەتمەندە، بەڵام دەمانەوێت شێوازی خۆمان بسەپێنین و یارییەکە کۆنتڕۆڵ بکەین و هەوڵبدەین هیچ هەڵەیەک نەکەین، له‌یاریی کۆتاییەشدا لایەنی دەروونیش زۆر گرنگه.
گوتیشی، له یۆرۆ هه‌ندێك كات وه‌ك پێویست نه‌بووین هه‌ڵه‌مان هه‌بووه، به‌ڵام ده‌بێت له یاریی كۆتایی هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌كه‌ین و هه‌ڵه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه ئینگڵاند خاوه‌ن كۆمه‌لێك یاریزانی گه‌وره‌ن و به‌رده‌وام مه‌ترسین له‌سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر ئێمه ده‌بێت وریابین.=
ئیسپانیا لە قۆناخی چارەکی کۆتاییدا لە ئەڵمانیای بردەوە، لە قۆناخی پێش کۆتایش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر فەرەنسا تۆماركرد و گه‌یشتنه یاریكۆتایی.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەدوای یەکەم نازناو دەگەڕێت كه لە ماوەی 58 ساڵدا، نه‌یتوانیوه هیچ نازناوێك بباته‌وه لە کاتێکدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەوڵدەدات بۆ چوارەم جار یۆرۆ بباته‌وه، پێشتر سێ جار نازناوەکەی بەدەستهێناوه ئه‌ویش له ساڵانی 1964 و 2008 و 2012.