گرنگترینیۆرۆی 2024

ناوبژیوانی یاریی کۆتایی یۆرۆی 2024 دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

فرانسیۆس لێتێکسەر ناوبژیوانی فەڕەنسی یاریی کۆتایی یۆرۆی 2024 بەڕێوە دەبات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاندووە، فرانسیۆس لێتێکسەر ناوبژیوانی فەڕەنسی یاریی کۆتایی یۆرۆی 2024 لە نێوان ئیسپانیا و ئینگلتەرا بەڕێوە دەبات، کە ئەم ناوبژیوانە 35 ساڵانە لە پاڵەوانێتییەکە سێ یاریی وەکو ناوبژیوانی سەرەکی بەڕێوەبردووە.

فرانسیۆس لێتێکسەر یارییەکانی ئیسپانیا – جۆرجیا، دانیمارک – سڕبیا و یاریی کرواتیا و ئەلبانیای لە قۆناخی کۆمەڵەکان بەڕێوە بردووە، کە ساڵی 2017 ئەم ناوبژیوانە بووەتە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی.

ئەم ناوبژیوانە فەڕەنسییە کە وەکو ناوبژیوانی چوارەم یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ریال مەدرید و بۆڕووسیا دۆرتموندی بەڕێوەبرد.

رۆژی یەکشەممە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2024 لە یاریگای ئۆڵێمپی لە بەرلین لە نێوان ئینگلتەرا و ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button