ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی بایرن میونشن ئەستێرەیەکی دیکەی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی جواو پاڵینیای پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی فولهام پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد.

ماڵپەڕی فەرمی بایرن میونشن بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی  جواو پاڵینیای پۆرتوگالی و ئەستێرەی پێشووی یانەی فولهام پەیوەندی بە بایرن میونشن کردووە.

پالینیا تا هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە باڤارییەکە واژۆ کردووە، تێچووی گرێبەستەکە 46 ملیۆن پاوەند دەبێت و پارەی زیادکراویش لەخۆی دەگرێت.

لەهاوینی رابردوو بایرن میونشن کۆتایی بە گرێبەستی یاریزانەکە هێنا، جواو بەرەو میونشن گەشتیکرد و پشکینی پزیشکیشی بۆکرا، بەڵام بەهۆی درەنگ گەیشتنی پەڕاوەکان گرێبەستەکە واژۆ نەکرا و یاریزانەکە گەڕایەوە ئینگلتەرا.

دوای تێپەڕینی ساڵێک باڤارییەکان هێشتا دەستبەرداری ئامانجە سەرەکییەکەیان نەبوون، لەکۆتاییدا توانییان گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

جواو یاری بۆ یانەکانی سپۆرتینگ، براگا و فولهام کردووە، بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 79 یاری کردووە، 8 گۆڵی کردووە و گۆڵێکیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button