کۆپا ئەمێریکا 2024

ڤیدیۆ | کارەساتێکی مێژوویی لەدوای یاریی ئۆرۆگوای و کۆلۆمبیا لە کۆپا ئەمریکا روویدا

شەڕی دەستەویەخە لە نێوان هاندەرانی کۆلۆمبیا و یاریزانانی ئۆرۆگوای دروستبوو

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی لە قۆناخی پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکا بەرامبەر کۆلۆمبیا دۆڕان و ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد، یاریزانانی ئۆرۆگوای لەگەڵ هاندەرانی کۆلۆمبیا شەڕیان کرد.

دوای یارییەکەی کۆلۆمبیا و ئۆرۆگوای لە قۆناخی پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکا کە کۆلۆمبیا 1-0 بردنەوەی بەدەستهێنا، شەڕێکی گەورە لە نێوان یاریزانانی ئۆرۆگوای و کۆلۆمبیا روویدا، تاوەکو ئێستا

تاوەکو ئێستا هیچ بەیاننامەیەک و قسەیەکی فەرمی لەبارەی هۆکار و وردەکاری شەڕەکەی نێوان یاریزانانی ئۆرۆگوای و هاندەرانی کۆلۆمبیا بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی ئۆرۆگوای و ئەمریکای لاتین، چەند هاندەرێکی کۆلۆمبیا خانەوادەی یاریزانەکانی ئۆرۆگوایان ئازار داوە و پەلاماریان داون، هەربۆیە دوای یارییەکە یاریزانانی ئۆرۆگوای هێرشیان کردە سەر هاندەرەکان.

خۆسێ ماریا خیمینێز، یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای دوای یارییەکە و شەڕە لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی فۆکس سپۆرتی ئەمریکی گوتی :’ئەمە کارەساتە، خێزانەکانمان لە مەترسیدان، ئێستا من کە قسە لەگەڵ تۆ دەکەم، ئەندامانی خێزانەکانمان لەژێر هەڕەشەدان، هاندەرەکانی کۆلۆمبیا مەست و سەرخۆشن، ماڵباتاکانمانیان هەراسان کردبوو’.

گرتەکانی شەڕەکەی داروین نونێز هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانەی لیڤەرپوول سۆشیاڵ میدیای تەنیوە، نونێز بە توندی هێرش دەکاتە سەر هاندەرانی کۆلۆمبیا و ئەوانیش بەرپەرچی دەدەنەوە و هێرشی دەکەنە سەری، یەکێک لەو ڤیدیۆیانەی زۆر کاریگەرە، هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە دوای شەڕەکە منداڵەکەی لەباوە گرتووە و بردوویەتییە ناوەڕاستی یاریگا بۆ ئەوەی لە سەلامەتی خێزانەکەی دڵنیا بێتەوە.

ئیگناسیۆ ئەلۆنسۆ سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئۆرۆگوای لەبارەی شەڕەکەی چەند یاریزانێکی هەڵبژاردەکەی گوتی :’ئەوەی روویدا کارەسات بوو، یاریزانەکانمان کاتێک بینیان هاندەرەکان خێزانەکانیان هەراسان دەکەن و ئاویان پێدا دەکەن، کۆنتڕۆڵی خۆیان لەدەست دا، لە رووی رێکخستنەوە ئەمە کارەساتە’.

کۆنمیبۆلیش بەبێ ئەوەی هیچ هۆکا و وردەکاری شەڕەکەی دەستنیشان کردبێت، لە بەیاننامەیەکیدا بە توندی سەرکۆنەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی کردووە و رایگەیاندووە :’بە توندی هەر کردەوەیەکی توندوتیژی دەکەین کە کاریگەری لەسەر یاریی تۆپی پێ هەبێت’.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button