ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مانچێستەر یونایتد و بایرن میونشن مێرکاتۆیان گەرمکردووە و پاریسیش کەوتووەتە جوڵە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا و نیکۆ ویلیامز رێککەوتن، مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان ململانێی گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەکەن.

لیڤەرپوول، بایرن میونشن و ریال مەدرید دەیانەوێت ئادریان رابیۆ بگوازنەوە، یاریزانەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێ بەسەردەچێت – کالچیۆ مێرکاتۆ

ئەمڕۆ بایرن میونشن بەفەرمی گواستنەوەی جواو پالینیا رادەگەیەنێت – فابریزیۆ رۆمانۆ

بۆ گواستنەوەی جواو نێڤێش، پاریس سانجێرمان ململانێی مانچێستەر یونایتد دەکات – le10sport

بارسێلۆنا لەگەڵ نیکۆ ویلیامز رێککەوتنی زارەکی کردووە – سپۆرت

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت دوای یارییەکانی یۆرۆ بەخێرایی گرێبەستی ماتیاس دی لیخت یەکلایی بکاتەوە – بیڵد

بۆ گواستنەوەی نونو تاڤارێس بەشێوەی خواستن، ئارسیناڵ بە ئۆفەرێکی لازیۆ رازیبووە، یانە ئیتاڵییەکە دەتوانێت بە 7 ملیۆن یۆرۆ مافی کڕینەوەی یاریزانەکە بەدەستبهێنێت –میرەر

چێڵسی ئارەزووی گواستنەوەی دانی ئۆلمۆی ئیسپانی و هێرشبەری یانەی لایپزیگ دەکات –سکای سپۆرت

چەیکب گرەیڤز، پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاند و لە هاڵ سیتییەوە پەیوەندی بە ئیسپیچ تاون دەکات – سکای سپۆرت

مارسیلیا ئارەزووی گواستنەوەی ئێدی ئێنکێتیای هێرشبەری یانەی ئارسیناڵ دەکات –فووت مێرکاتۆ

بایرن میونشن دەیەوێت چاڤی سیۆنسی هۆڵەندی و ئەستێرەی پاریس سانجێرمان بگوازێتەوە – سکای سپۆرت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button