ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

یۆڤێنتۆس یاریزانێکی بە سانچۆ دەگۆڕێتەوە

مان یونایتد و یۆڤی یاریزانەکانیان دەگۆڕنەوە

Yariga App

یاریگا –

یۆڤێنتۆس یاریزانێکی بە سانچۆ دەگۆڕیتەوە و لەگەڵ مانچێستەر یونایتد یاریزانەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن.

رۆژنامەی لاگازێتا دولۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، جەیدن سانچۆ لە پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی نزیکبووەتەوە و رازی بووە بچێتە ریزەکانی بیانکۆنێری، یۆڤی بەنیازە فێدریکۆ کیێزا بە سانچۆ بگۆڕێتەوە بۆ ئەوەی مان یونایتد رازی بکات دەستبەرداری یاریزانەکەی بێت.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە رایگەیاندووە، سانچۆ دەیەوێت درێسی یۆڤێنتۆس بپۆشێت و بەڵێی بە یانە ئیتاڵییەکە داوە، چونکە سانچۆ کە بە خواستن لە ریزی بۆڕووسیا دۆرتموۆند یاریی دەکرد، نایەوێت بگەڕێتەوە مان یونایتد و لەژێر سەرپەرشتی ئێریک تێن هاخ راهێنەری هۆڵەندی یانەکە یاریی بکات.

بیانکۆنێری دەیەوێت کیێزا وەکو بەشێک لە گرێبەستەکەی سانچۆ رازی بکات بۆ ئەوەی بتوانێت یاریزانە 24 ساڵانەکەی مان یونایتد بباتە ریزەکانی.

یۆڤی دەیەوێت تاوەکو رۆژی 20ـی ئەم مانگە گرێبەستی سانچۆ یەکلا بکاتەوە، بۆ ئەوەی لە کەمپی مەشق و ئامادەکارییەکانی یانەکەیان لە ئەڵمانیا ئامادە بێت و بتوانێت لە سەرەتای ئامادەکارییەکانی یانەکە لەژێر سەرپەرشتی تیاگۆ مۆتا راهێنەری نوێی یانەکە خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button