راهێنەرە میسریەکە نزیکە پێنجەم نازناو لە عێراق بەرز بکاتەوە
یاریگا-
راهێنەری شوڕتە دوای به دەستهێنانی چوار نازناو نزیکە ئەمشەو نازناوێکی تر بەرز بکاتەوە و ناوی بچێتە مێژوو.
موئمین سلێمان راهێنەری شوڕتە لە ماوەی سێ وەرزی رابردوو توانیویەتی چوار نازناو لە عێراق بە دەست بهێنێت کە هیچ راهێنەرێکی بیانی ئەمەی نەکردووە لە خولەکانی عێراق، موئمین لە ساڵی 2022 توانی خولی نایابی عێراق و جامی سوپەر بۆ یانەی شوڕتە بە دەست بهێنێت و لە ساڵی 2023 لەگەڵ یانەی قوەجەوییە بووە پاڵەوانی جامی عێراق و ئەم وەرزەش لەگەڵ شوڕتە بۆتە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمشەویش لە یاری کۆتایی جامی عێراق بەرامبەر شوڕتە یاریی دەکەن و لە ئەگەری سەرکەوتنیان پێنجەم نازناو بەرزدەکاتەوە لەوکاتەوەی مەشق و راهێنان دەداتەوە لە عێراق.
لە پێشووتر و لە ساڵی 1983 پریزیبلسکی راهێنەری پۆلەندی جامی عێراقی بۆ جەیش بە دەست هێناوە، پاشان غیزاڤێنسی راهێنەری هەنگاری جامی عێراقی لەگەڵ یانەی سناعە بەرز کردۆتەوە و موئمین سلێمانیش لە 2023 بووە سێیەم راهێنەری بیانی جامەکە لەگەڵ قوەجەوییە بە دەست بهێنێت.
موئمین سلێمان راهێنەری میسری لە پێشووتر راهێنەرایەتی هەریەک لە یانەکانی بیتروجیت و شعب ئاب و نجوم و ئینتاج حەربی و بیرامیدز و زەمالیک و سەموحە و میسر مەقاسە و شوعلە لە میسڕ کردووە و ئەم وەرزەش لە ناوەڕاستی قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقەوە راهێنەرایەتی شوڕتەی وەرگرتەوە.