ئیتاڵیا

فەرمی: تارێمی پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە کرد

Yariga App

یاریگا –

مەهدی تارێمی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئێران، بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی گەیشتە میلان.

مەهدی تارێمی لەگەڵ فێدریکۆ پاستۆریلۆ، بریکاری بەناوبانگی تۆپی پێی ئیتاڵیا و جیهانی، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بۆ تەواوکردنی پرۆسەی واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان، گەیشتە ئۆفیسی یانەکە.

هێرشبەرە ئێرانییەکە، دوێنێ لەگەڵ پاستۆریلۆ گەیشته میلانە و بوونی لەم شاره سەرنجی زۆری میدیاکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا راکێشا، ئێستا بۆ ته واوکردنی قۆناخەکانی کۆتایی گرێبەسته کەی چووەته بینای یانەی ئینتەر، بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی و هەڵبژاردنی ژمارەی درێسەکەی کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ژمارە 99 دەپۆشێت.

هاندەرانی نێرازۆری زۆر حەزیان بە گواستنەوەی تارێمی بوو بۆ ئەم تیپە و زۆرێک لە رۆژنامەنووسان لە کاتی ئامادەبوونی مەهدی لە ئۆفیسی ئینتەرمیلان بۆ بڵاوکردنەوەی ساتەوەختی ئامادەبوونی لە بینای یانەکەدا گەیشتنە ئەوێ و توانیان لە ناو ئۆتۆمبێلدا وێنەی بگرن.

ئەستێرە ئێرانییەکە دوای چوار ساڵ یاریی کردنی لە پۆرتۆ و بەدەست هێنانی حەوت نازناو بۆ ئەو یانەیە و بوون بە گۆڵکاری خولەکە بە دوای تاقی کردنەوەی ئەزموونێکی نوێیە لە سێریا ئەی و تا چەند کاتژمێریکیتر بە فەرمی دەبێتە ئەستێرەی نوێی نێرازۆرییەکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button