فه‌ره‌نسایۆرۆی 2024

داوا لە دیشام دەکرێت واز لە راهێنەرایەتی فەڕەنسا بهێنێت

Yariga App

یاریگا –

دیدیە دیشام 12 ساڵە راهێنەری فەڕەنسایە و میدیاکانی وڵاتەکەی پێیان وایە کاتی ئەوە بڕوات و  هاتووە زینەدین زیدان جێگەی بگرێتەوە.

شەوی رابردوو فەڕەنسا ماڵئاوایی لە یۆرۆکرد پاش دۆڕان بە ئیسپانیا لە قۆناخی پێش کۆتایی. هەرچەندە کەڵەشێرەکان تا قۆناغێکی باش رۆیشتن بەڵام ئاستی تیمەکە زۆر دوور بوو لە چاوەڕوانی هاندەرانی فەڕەنسا.

دوای دۆڕانەکە، پرسیاری ئەوە لە دیشام کرا کە ئایا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە؟ ئەویش لە وەڵامدا وتی

پرسیار لە سەرۆک بکەن (سەرۆکی تۆپی پێی فەڕەنسا)

 

دانیێل ریۆڵۆ رۆژنامەنووسێکی دیاری فەڕەنسایە و پاش دۆڕانەکە بۆ ئاڕ ئێم سی سپۆرت وتی

ئەو بەنیازی مانەوەیە و نایەوێت بڕوات، راستە رەنگە کەمێک قورس بێت وازبهێنێت  بەڵام پێی خۆش بێت یان نا کاتی ئەوە هاتووە بڵێین 12 ساڵە لەو پۆستەدایت بۆ ناڕۆیت ؟ بڕۆ پشوو وەرگرە و لە مۆناکۆ لەبەردەم خۆر و کەناراوەکان چێژ وەرگرە. تەواو وازبهێنە

دانیێل وتیشی

دیشامب نایەوێت وازبهێنێت چونکە دەترسێت زیدان بکرێتە جێگرەوەی. ئەو دژی ئەو بیرۆکەیە کە خەڵکی زیدان وەک رزگارکەر ببینن لە کاتێکدا ئەم توانیوییەتی جامی جیهانی بۆ فەڕەنسا بباتەوە. ئەو نایەوێت زیدان ببێتە راهێنەری فەڕەنسا چونکە دەزانێت هەمووان ئەوەیان دەوێت.

دیشام تاوەکو 2026 گرێبەستی هەیە لەگەڵ فەڕەنسا تا ئێستا هیچ دەنگۆیەک نیە لەسەر ئەوەی هەوڵی دوورخستنەوەی دەدرێت یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button