بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

راهێنەرێکی فەرەنسی بەناوبانگ دەبێتە راهێنەری ئیتیحاد

پێشتر مۆندیالی بردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئیتیحادی سعوودی لەگەڵ لۆران بلان گەیشتە رێککەوتن.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری گواستنەوەکان بڵاویکردووەتەوە، بلان، راهێنەری  پێشووی بۆردۆی فەڕەنسی لەگەڵ ئیتیحادی سعوودی رێککەوتووە.

لۆران بلان و ئیتیحاد لەسەر گرێبەستێکی دوو ساڵە رێککەوتن. بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک تێدایە.

بلان پێشتر راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەکانی بۆردۆ، پاریس سانجێرمان، رەیانی قەتەڕی و لیۆن کردووە.

لۆران یەکێک بوو لەو یاریزانانەی لە مۆندیالی 1998 نازناوی مۆندیالییان وەک یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بەدەستهێنا.

کەمتر لە ساڵێکە بلان بێ یانەیە، ئەمەش دوای ئەوەی لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2023 لە پۆستی راهێنەرایەتی لیۆن دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button