کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

لیۆنێل مێسی: بەڕاستی ئەم یاریگایانە کەڵکییان نییە

لیۆ گلەیی لە چەند شتێکی کۆپا ئەمێریکا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی گلەییەکی زۆر لە خراپی یاریگاکانی یارییەکانی کۆپا ئەمێریکای 2024 دەکات.

ئەرجەنتین دوای بردنەوەی لە کەنەدا گەیشتە یاری کۆتایی کۆپا ئەمێریکا و چاوەڕێی براوە یاری نێوان ئوروگوای و کۆڵۆمبیا دەکات. مێسی بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا، بەڵام لە دوای یارییەکە گلەیی لە خراپی یاریگاکان کرد

پاڵەوانیەتییەکی زۆر سەختە، گۆڕەپانی یاریگاکان زۆر خراپن، ئاستی تیمەکان زۆر لە یەکتری نزیکە، پلەکانی گەرما بەرزن و ئەستەمە بەباشی یاری بکەیت، رکابەران زۆر بەهێزن. بەڵام راستییەکە ئەوەیە گەیشتینە یاری کۆتایی.

لیۆ مێسی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ستایشێکی زۆری ئانخێل دی ماریا و نیکۆلاس ئۆتامێندی کرد

ئەوەی ئەم هەڵبژاردەیە بەدەستیهێناوە، لەبەر ئەوەیە هەمووان زۆر خۆیان ماندوو دەکەن و بۆیە گەیشتووینەتە یاری کۆتایی. من، دی ماریا و ئۆتامێندی لەگەڵ یاریزانانی لاو، پاڵەوانیەتییەکی زۆر باشمان کردووە.

مێسی، بە تۆماركردنی گۆڵێک لە كەنەدا چەندین ژمارەی پێوانەیی بە ناوی خۆیەوە كرد.

ژمارە پێوانەییەكانی لیۆ دوای یارییەكەی كەنەدا;

  • مێسی بوو بە دووەم گۆڵكاری مێژووی نێودەوڵەتی بە 109 گۆڵ، ژمارەكەی عەلی دائی یەكسان كردەوە. لە پلەی یەكەم كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت بە 130 گۆڵ.
  • لیۆ یەكەم یاریزانە لە مێژوودا بتوانێت لە لە شەش وەشانی كۆپا ئەمریكادا گۆڵ بكات.
  • هەڵبژاردەی كەنەدا ركابەری ژمارە 38ە كە لیۆ لەگەڵ تانگۆ گۆڵی بەرامبەر كردبێت.
  • مێسی یەكەم یاریزانی ئەرجەنتینە كە لە قۆناخی پێشكۆتاییدا چوار گۆڵی تۆمار كردبێت، كۆپای 2007, كۆپای 2016، جامی جیهانی 2022 و كۆپا ئەمێریكای 2024.

مێسی 14مین گۆڵی خۆی لە مێژووی کۆپا ئەمێریکا کرد، هەوڵدەدات ژمارەکانی پاولۆ گێرێرۆ، یاریزانی پێرو و ئێدواردۆ ڤارگاس، یاریزانی چیلی یەکسان بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button