کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

دی ماریا: بۆ دوایین یاریم لەگەڵ ئەرجەنتین ئامادە نیم

دوای كۆپا ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەكەی دەكات..

Yariga App

یاریگا –

ئانخێل دی ماریا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بێنفیكای پۆرتوگالی ئاشكرایكرد، بۆ كۆتا یاریی بە درێسی هەڵبژاردەكەیەوە ئامادە نییە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و كەنەدا لە قۆناخی پێش كۆتایی كۆپا ئەمێریكا رووبەرووی یەك بوونەوە و یارییەكەش بە بردنەوەی تانگۆ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.

یاری داهاتوو كۆتا یاری دی ماریا دەبێت بە درێسی هەڵبژاردەكەیەوە و ماڵئاوایی یەكجاری لە تانگۆ دەكات.

پێش دەستپێكردنی پاڵەوانییەتی كۆپا ئەمێریكا دی ماریا رایگەیاند كە ئەو پاڵەوانیەتیە كۆتا پاڵەوانیەتی دەبێت لەگەڵ ئەرجەنتین و ماڵئاواییان لێ دەكات.


لە دوایی یارییەكە دی ماریا گوتی:

گرنگ نییە لە یاری كۆتایی كۆپا ئەمێریكادا چی روودەدات، باوەڕم وایە بە سەر بەرزیەوە و لە دەرگای گەورەوە دەتوانم بڕۆم، هەموو شتێكم لە پێناو هەڵبژاردەكەم كردووە و هەموو شتێكم پێشكەش كردووە.

هەست دەكەم ئامادە نییم دوایین یاری بۆ هەڵبژاردەكەم ئەنجام بدەم، رۆژانی نایاب بەم درێسەوە ژیاوم، هەست بە دڵخۆشی دەكەم كە توانیومە نازناوی گرنگ بە درێسی هەڵبژاردەكەمەوە بەدەستبهێنم.

پێش چوونە نێو یاریگا بۆ یارییەكەی كەنەدا، لیۆ مێسی وتارێكی پێشكەش كرد و گوتی” دەیانەوێت لە پێناو من بگەنە یاریی كۆتایی”، ئەوە وا دەكات هەست بە شانازی بكەم، ئەم گروپە هەموو شتێكی پێبەخشیم.

وا بڕیارە رۆژی 15 مانگ ئەرجەنتین لە یاری كۆتاییدا رووبەڕووی براوەی نێوان ئوروگوای و كۆڵۆمبیا ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button