کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین
لیۆ مێسی چەندین ژمارەی پێوانەیی بەناوی خۆی كرد
یاریگا –
لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە تۆماركردنی ئەو گۆڵەی بەرامبەر كەنەدا چەندین ژمارەی پێوانەیی بە ناوی خۆیەوە كرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و كەنەدا لە قۆناخی پێش كۆتایی كۆپا ئەمێریكا رووبەرووی یەك بوونەوە و یارییەكەش بە بردنەوەی تانگۆ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.
گۆڵەكانی ئەرجەنتین لەلایەن جولیان ئالڤارێز لە خولەكی 22 لیۆنێل مێسی لە خولەكی 51 تۆمار كران.
بەو بردنەوەیە تانگۆ خۆی گەیاندە یاری كۆتایی كۆپا ئەمێریكای 2024.
El capitán abre su cuenta personal 🤩 pic.twitter.com/aEO27w1G89
— CONMEBOL Copa América™️ (@CopaAmerica) July 10, 2024
ژمارە پێوانەییەكانی لیۆ دوای یارییەكەی كەنەدا;
- مێسی بوو بە دووەم گۆڵكاری مێژووی نێودەوڵەتی بە 109 گۆڵ، ژمارەكەی عەلی دائی یەكسان كردەوە. لە پلەی یەكەم كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت بە 130 گۆڵ.
- لیۆ یەكەم یاریزانە لە مێژوودا بتوانێت لە لە شەش وەشانی كۆپا ئەمریكادا گۆڵ بكات.
- هەڵبژاردەی كەنەدا ركابەری ژمارە 38ە كە لیۆ لەگەڵ تانگۆ گۆڵی بەرامبەر كردبێت.
- مێسی یەكەم یاریزانی ئەرجەنتینە كە لە قۆناخی پێشكۆتاییدا چوار گۆڵی تۆمار كردبێت، كۆپای 2007, كۆپای 2016، جامی جیهانی 2022 و كۆپا ئەمێریكای 2024.
وا بڕیارە رۆژی 15 مانگ ئەرجەنتین لە یاری كۆتاییدا رووبەڕووی براوەی نێوان ئوروگوای و كۆڵۆمبیا ببێتەوە.