گرنگترینیۆرۆی 2024

یامال لە ریکۆردێکدا پێش ئەفسانە پێلی دایەوە

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال بە تەمەنە بچووکەکەیەوە بەردەوامە لە حەپەساندنی جیهان و ئەمشەویش بە گۆڵێک ناوی خۆی بە ئاوی زێڕ لە مێژووی پاڵەوانێتیە گەورەکاندا نووسیەوە.

لە یاری پێش کۆتایی ئەمشەوی نێوان هەڵبژادەی ئیسپانیا و فەڕەنسا لە یۆرۆی 2024 کە تێیدا فەڕەنسیەکان لە خولەکی 8 لە رێگەی کۆلۆ موانی پێشکەوتبوون، یامالی لاو لە خولەکی 21 بێدەنگی شکاند و بە گۆڵێکی سەرسوڕهێنەر ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

گۆڵەکە هاوکات ریکۆردێکی ناوازەی لەگەڵدا بوو بۆ ئەستێرە هەڵکەوتووەکەی ماتادۆر بەوەی بوو بە بچووکترین یاریزان لە پاڵەوانێتیەکی گەورەی وەک (یۆرۆ یاخود جامی جیهانی) بتوانێ تۆڕی گۆڵ بهەژێنێت و پێش پێلێی ئەفسانەی دایەوە.

بچووکترین ئەو یاریزانانەی لە پاڵەوانێتیەکی گەورەی نێودەوڵەتیدا گۆڵیان تۆمارکردووە:

1- لامین یامال (16 ساڵ و 362 رۆژ)

2- پێلێ ( 17 ساڵ و 239 رۆژ)

3- مانوێل رۆساسی مەکسیکی (18 ساڵ و 93 رۆژ)

4- گاڤی ئیسپانی (18 ساڵ و 110 رۆژ)

ئیسپانییەکان 4 خولەک دواتر لە رێگەی دانی ئۆلمۆوە پێشکەوتنەوە. ئەو ئەنجامەیش بەس بوو تا خۆیان بگەیەننە یاریی کۆتایی یۆرۆ و لەوێ چاوەڕێی براوەی نێوان هۆڵەندا و ئینگلتەرا دەکەن.

گۆڵەکەی یامال ببینە:

ئەوە تەنها ریکۆردێک نەبوو بۆ یامال، بەڵکو بوو بە بچووکترین یاریزان لە مێژووی یۆرۆدا گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button