ئه‌مریکاگرنگترین

ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاراوخۆ راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

بە فەرمی جۆر و ئاستی پێکانەکەی رۆناڵد ئاراوخۆ راگەیەندرا کە گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ ئوروگوای لە بێبەشبوونی لە تواناکانی ئەو یاریزانە بۆ یاریی پێش کۆتایی کۆپا ئەمێریکا بەرانبەر کۆڵۆمبیا.

ئاراوخۆ لە یاریی چارەکی کۆتایی بەرانبەر بەڕازیل لە خولەکی 33 بە ناچاری گۆڕانکاریی پێکرا دوای ئەوەی لە ماسولکەکانی رانی دووچاری کشان هات.

بەگوێرەی راگەیاندنی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئوروگوای کە خاڤی میگێلی رۆژنامەنووسی ئاسیش بڵاویکردووەتەوە، بەرگریکارەکە پێکانێکی هاوشێوەی ئەوەی ساڵی پاری تووشهاتووە لە ماسولکەکانی پشتەوەی رانی کە 36 رۆژ لە یاریگاکانی دابڕاند. بەهەمان شێوە ئەم جارەیش بۆ دوو مانگ دووردەکەوێتەوە.

ئەو هەواڵە نەک تەنها بۆ ئوروگواییەکان، بەڵکو بۆ یانەی بارسێلۆنایش ناخۆش بوو، بەوەی ئاراوخۆ ناتوانێت لە دوای کۆپا ئەمێریکا بەشداریی لە ئامادەکارییەکانی بلاوگرانا بکات بۆ وەرزی نوێ. نەک هەر ئامادەکارییەکان، تەنانەت ناتوانێ لە چەند یارییەکی سەرەتای وەرزەکەیش بەشداربێت.

خولی ئیسپانی وا بڕیارە لە 15ی مانگی ئاب دەستپێبکات. ئەوەی وەک ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاراوخۆیش دیاریکراوە، تا نزیکەی 9ی مانگی ئەیلوول دەخایەنێت. بەوەیش هانسی فلیک بێنەش دەبێت لە توانای یەکێک لە رەگەزە سەرەکییەکانی یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button