سعوودیەگرنگترین

حكومه‌تی سعودیه‌ بڕیاریداوه‌ پێنج ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی جیهان بۆ خولی رۆشن بگوازێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

عەبدولعەزیز بن تورکی فەیسەڵ، وەزیری وەرزشی سعودیە وەڵامی زۆرترین پرسیاری له‌باره‌ی وه‌رزشی سعودیه‌ و پلانی داهاتووی ووڵاته‌كه‌ی دایه‌وه‌.

بەشێک لە سه‌رۆكی  یانە گەورەکانی سعودیە  وه‌زیری وه‌رزشیان به‌وه‌ تۆمەتبار ده‌كرد، کەرتی وەرزشی وڵاتەكه‌یان، لە بەرژەوەندی هه‌ندێك یانه‌ لەسەر حیسابی هەندێکی دیکە، به‌كارهاتووه‌.

سەبارەت بەم بابەتە، فه‌یسه‌ڵ لە لێدوانێکی بۆ سۆکرات پۆدکاست گوتی، ناتوانرێت جیاوازی یان یەکسانی بودجەی یانەکانی سعودیە بە شێوەیەکی دیاریکراو بپێورێت، ئێمه‌ زۆر یارمه‌تی یانه‌كانمان داوه‌ ده‌مانه‌وێت هه‌نگاوی باشتر بنێین.

وەزیری وەرزشی سعودیە ئاماژەی نزیكی لیۆنێل میسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی بۆ خولی سعوی کرد كه‌ لە هاوینی 2023 زۆر نزیک بوو لە گواستنەوەی بۆ یانەی هیلال گوتی، بەهای ئەفسانە ئەرجەنتینیه‌كه‌ زۆر زیاتر بوو له‌ ته‌واوی یاریزانەکانی تر، بۆیە ئەو پاڵپشتیە داراییه‌ی کە دەبوو پێشکەشی ئەو یانەیە بکرایە کە دانوستانی لەگەڵ مێسی كردبوو، زیاتر بوو له‌ ته‌واوی بوودجه‌ی تیپەکانی تری سعودیە.

عەبدولعەزیز بن تورکی فەیسەڵ ئاماژەی به‌وه‌شكرد، یانەکان یاریزانەکان هەڵدەبژێرن و دانوستان لەگەڵیان دەکەن، هەندێکجار سەرکەوتوو دەبن و لە هەندێک کاتدا لە باوه‌رپێکردنیان شکست دەهێنن.

له‌باره‌ی وه‌رزی نوێی خولی سعودیه‌ گوتی، به‌گشتی، داواکاری تیمەکانی سعودیە جێبەجێ کراوە، به‌به‌راورد به‌ ساڵانی رابردوو گرنگی زیاترمان به‌ خوله‌كه‌ داوه‌، به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ کاتی نوێژکردن شتگەلێکن کە لەگەڵ گەشەکردن و باشتربوون روودەدەن، بەڵام لە داهاتوودا دووبارە نابنەوە و رێكی ده‌خه‌ین، هیچ پاساوێک نییە، بەڵام كاتی یارییەکان بەسترابووەوە بە پەخشی نێودەوڵەتییەوە.

فه‌یسه‌ڵ گوتیشی، مافی خولەکان وەرزی رابردوو بە زیاتر لە 130 وڵاتی جیهان فرۆشرابوو، هەموو یانەکانیش بودجەی خۆیان تا ساڵی 2027 دەزانن.

له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی سعودیه‌ بۆ مۆندیال، وه‌زیری وه‌رزشی سعودیه‌ گوتی، یاریگای ئارامکۆ لە شاری شەرقیە تەواو دەبێت، یەکێکە لەو یاریگایانەی کە بۆ مۆندیال ئاماده‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پێویستمان بە 128 ناوەندی مەشق و راهێنانه بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 هەیە.

گوتیشی، لە کۆتایی ئەم مانگە داواکاری سعودیە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 پێشکەش دەکرێت و سەرجەم یاریگاکانیش ده‌ستنیشان ده‌كرێت

باسی له‌وه‌شكرد، بەڵێنمان بە هەر چوار یانە گه‌وره‌كه‌ی سعودیه‌ داوه‌ کە پێنج یاریزانی گه‌وره‌یان بۆ بگوازینەوە، یەکێکیان یاریزانێکی سوپەرستار دەبێت، جگە لە یانەی ئەهلی کە هاوینی ڕابردوو شه‌ش یاریزانمان بۆ گواستنه‌وه‌، ئامانجمان لە سەرەتای بەرنامەی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئەوەیە،خولەکەمان لەنێو 5 بۆ 10 خوله‌ سەرەکییەکانی جیهان بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button