گرنگترینیۆرۆی 2024

ناوبژیوانێکی ‘بەرتیلخۆر’ یارییەکەی ئینگلتەرا و هۆڵەندا بەڕێوەدەبات

ناوبژیوانەکە کێشەی لەگەڵ بێڵینگهام هەیە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ ناوبژیوانێکی بۆ بەڕێوەبردنی یاریی نێوان ئینگلتەرا و هۆڵەندا لە قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆی 2024 دەستنیشانکردووە، پێشتر بە یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکان تۆمەتبار کرابوو.

فێلیکس زڤایەر، ناوبژیوانی ئەڵمانی یاری سبەی شەو لە یاریگای ڤێستاڤالیا لە دۆرتموند بەڕێوەدەبات، سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی 2005 بۆ ماوەی شەش مانگ سڕکرا، دوای وەرگرتنی بڕی 300 یۆرۆ وەک بەرتیل.

تۆڕی ESPN بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2005 لێکۆڵینەوەیەک کرا و زڤایەر بەوەرگرتنی بەرتیل تۆمەتبارکرا و دواتر تۆمەتەکەی بەسەر ساخبووەوە. زڤایەر لە یاری نێوان یانەی ڤۆبێرتاڵ و تیمی لاوانی ڤێردەر برێمن بەرتیلی وەرگرتبوو.

پێشتر جود بێڵینگهام لە دوای دۆڕانی یانەی پێشووی، بۆڕووسیا دۆرتموند 3-2 بەرامبەر بایرن میونشن، هێرشێکی توندی کردە سەر زڤایەر.

دەتوانیت سەیری بڕیارەکانی یارییەکە بکەیت، پێشتر ئەم ناوبژیوانە یاری بە ئەنجامی یارییەکان کردووە، پێشبینی چی لێ دەکەیت؟

دوای لێدانەکە، بێڵینگهام بەبڕی 40 هەزار یۆرۆ سزادرا. بێڵینگهام لەبەر ئەوەی لێدانێکی سزا بۆ دۆرتموند لە یارییەکە هەژمارنەکرا، لێدوانە توندەکەیدا.

لوک شۆو، بەرگریکاری ئینگلتەرا لە پرێس کۆنفرانسی پێش یارییەکە پرسیاری ناوبژیوانەکەی لێکرا، ئایا کاریگەری لەسەر یارییەکە دەبێت

نەخێر، دەبێ رێز لە بڕیارەکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بگرین، دەستنیشانکردنی ئەم ناوبژیوانە هیچ شتێک لە بابەتەکە ناگۆڕێت.

زڤایەر لە قۆناخی 16 یاریی نێوان هۆڵەندا 3-0 رۆمانیا بەڕێوەبرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button