گرنگترینیۆرۆی 2024

رابیۆ هۆشدارییەکی توند دەداتە یامال

''فەرەنسا وەک هەڵبژاردەکانی دیکە نییە''

Yariga App

یاریگا –

ئادریێن رابیۆ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی فەرەنسا دەیەوێت فشارێکی زۆر بخەنە سەر لامین یامال، ئەستێرەی ئیسپانیا.

یاریزانی 16 ساڵان یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی یۆرۆی 2024 و توانیویەتی شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکیدا مسۆگەر بکات. یامال سێ ئەسیستی لە پاڵەوانیەتییەکەدا هەیە.

رابیۆت بەر لە یاریی قۆناخی پێشکۆتایی ستایشێکی زۆری یامالی کرد، بەڵام هۆشداری بە یاریزانەکەی بارسا داوە، ئەمجارە هەست بە فشاری راستەقینە دەکات

تێبینیمان کردووە، یامال دەتوانێت زۆر بەباشی کۆنتڕۆڵی فشاری تیمی بەرامبەر بکات، چونکە توانای جیاوازی هەیە. یامال دەتوانێت هاوشێوەی یارییەکانی یانەکەی، لەگەڵ هەڵبژاردەش یاری بکات و فشاری سەری کەمبکاتەوە. یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی ئاڵۆزن، بەڵام ئێستا فشار خستنە سەر یامال پەیوەستە بە ئێمەوە و رێگە نادەین بە ئارامی یاری بکات، پیشانی دەدەین، ئەگەر بیەوێت بگاتە یاری کۆتایی یۆرۆ، دەبێ زۆر زیاترە لەوە پێشکەش بکات کە کردوویەتی.

ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، ناسنامەی تیمێکی گەیشتوو بە یاری کۆتایی یۆرۆی 2024 دەردەکەوێت. ئیسپانیا و فەرەنسا لە قۆناخی پێشکۆتایی لە یاریگای ئالیانز ئارێنا لە میونشن رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

فەرەنسا یەک یاری لە گەیشتن بە چوارەم یاری کۆتایی لە هەشت ساڵی رابردوودا دوورە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button