ئه‌ڵمانیا

نەشتەرگەریی بۆ بڕبڕەی پشتی لیرۆی سانێ کرا

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشن رایگەیاندووە لیرۆی سانێ نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت و مانگێک لە یاریکردن دادەبڕێت.

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، لیرۆی سانێ یاریزانی ئەڵمانی یانەکەیان لە بڕبڕەی پشتی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کراوە و بەمهۆیەوە 3 بۆ 4 هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.

یانە ئەڵمانییەکە رایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت سانێ هاوشانی ئەو یاریزانانەی لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان بەشداریی یارییەکانی یۆرۆیان کردووە، رۆژی 29ـی ئەم مانگە بگەڕێنەوە یانەکەیان و دەست بە مەشق و راهێنانەکانیان بکەن، بۆ خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ.

سانێ (28 ساڵان) لە یۆرۆی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە پێنج یاری 206 خولەک یاریی کرد، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێک و ئەسیستێک بکات و لە قۆناخی چارەکی کۆتاییەوە ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button