ئیتاڵیا

یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی پاولۆ فۆنسێکا وەک راهێنەری میلان

بەڵێنی گەورە بە هاندەرانی میلان دەدات

Yariga App

یاریگا –

پاولۆ فۆنسێکای راهێنەری نوێی میلان لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەڵێنی گەورە بە هاندەرانی ئەیسی میلان دەدات.

لێدوانەکانی پاولۆ فۆنسێکا؛

چوومە مۆزەخانەی یانەکە و ئیبراهیمۆڤیچ نازناوەکانی پشاندام، دەمەوێت ببمە بەشێک لە مێژووی ئەیسی میلان، بەرپرسیارێتییەکی گەورەم لەسەر شانە.

پێکهاتەکەمان؟ ئاشکرایە پێویستمان بە یاریزانی زیاترە، بەتایبەت پێویستمان بە گواستنەوەی هێرشبەرێکە و کاری لەسەر دەکەین. دەمانەوێت تیپێکی شەڕانگێز دروست بکەین، لە هێڵی بەرگری یاریزانی زۆر باشمان هەیە.

ئینتەر میلان؟ یەکێکە لە یانە بەهێزەکان، بەڵام لە هیچ یانەیەک ناترسین، تەنیا بۆ سەرکەوتن یاری دەکەین، بەهاندەرانی میلان دەڵێم بەراستی دەمەوێت دەستپێبکەم. دەمەوێت هاندەران متمانەیان پێمان هەبێت دەبینە تیپێکی مەترسیدار.

ئەلڤارۆ مۆراتا؟ خۆمان دەزانین کێ دەگوازینەوە، یاریزانێکی بەتوانامان دەوێت بۆ ئەو پۆستە. تیۆ هێرناندێز یاریزانێکی گرنگە بۆمان، دەبێت لە تایبەتمەندی ئەو یاریزانانە تێبگەم کە هەمانە.

چامپیۆنزلیگ؟ دەمانەوێت زۆرترین قۆناخ ببڕین، دەمانەوێت هەموو یارییەکان ببەینەوە، بەڵام پێویستمان بە بەختیش هەیە.

ئیبراهیمۆڤیچ؛

جۆشوا زیرکزی لای ئێمە بووە بە رابردوو، لە گواستنەوەی پاشەکشەمان کردووە، لە بریکاری کارەکانی بێهیوا نیم چوونکە راستی شتێکە و واقعیش شتێکی دیکەیە، هێرشبەرێکی نوێمان دیاریکردووە، بەڵام ناوەکەی ئاشکرا ناکەم.

لە ناوەراستی مانگی رابردوو  بەفەرمی گرێبەستێکی سێ وەرزەی لەگەڵ پاولۆ فۆنسێکا واژۆ کرد، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە تا هاوینی ساڵی 2027 راهێنەری میلان دەبێت.

مووچەی مووچەی ساڵانەی راهێنەرە تەمەن 51 ساڵانییەکە لە یانە ئیتاڵییەکە 2.5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

فۆنیسکا لەوەتەی ساڵی 2007 دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کردووە و پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی پۆرتۆ و سپۆرتینگ براگای پۆرتوگاڵی و شاختار دۆنێتسکی ئۆکراینی و رۆمای ئیتاڵی کردووە، باشترین دەستکەوتی لەگەڵ شاختار بووە، کە سێ جار نازناوی خولی نایابی ئۆکراینا و سێ جاریش جامی ئەو وڵاتەی بەدەستهێناوە و لەگەڵ پۆرتۆش جام و سوپەری پۆرتوگاڵی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button