ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

پاریس سانجێرمان دەستبەرداری کیمیچ نەبووە

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمانی فەرەنسی هێشتا چاوی لەسەر تواناکانی جۆشوا کیمیچی ئەڵمانییە.

رۆژنامەنووسی ئیتالی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هێشتا جۆشوا کیمیچ لە لستی ئەو یاریزانانەدایە کە پاریس سانجێرمان دەیەوێت گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆ بکات.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، پاریس وەک بەدیلی جواو نێڤێشی پۆرتوگالی سەیری کیمیچ ناکات، بەڵکو دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ هەردوو یاریزانەکە واژۆ بکات.

بەڵام گواستنەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە قورسە، چوونکە بەنفیکا داوای 120 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەڵام گواستنەوەی کیمیچ ئاسانترە و دەتوانن بە کەمتر لە نیوەی نرخی نێڤێش ئەستێرەکەی بایرن میونشن بگوازنەوە.

کیمیچ لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت، تا ئێستا بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەداوە و داهاتووی بەناڕوونی ماوەتەوە. نرخی ئێستای یاریزانە تەمەن 29 ساڵانییەکە لە بازاری گواستنەوە 50 ملیۆن یۆرۆیە.

جیا لە یانە فەڕەنسییەکە، لە ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا و لە پرێمەرلیگیش یانەکانی ئارسیناڵ، لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button