گرنگترینیۆرۆی 2024

گریزمان پەیامێکی توند ئاڕاستەی ئیسپانیا دەکات

ناترسین و ئامادەین

Yariga App

یاریگا –

ئانتوان گریزمان، یاریزانی فەرەنسا ئامادەیی خۆی بۆ یاری سبەی شەوییان لە قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆی 2024 لە بەرامبەر ئیسپانیا دووپاتکردەوە.

فەرەنسا بە ئاستەنگی زۆردا تێپەڕی تاوەکو گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانیەتییەکە، فەرەنسا بە کردەیی تەنیا یەک گۆڵی کردووە، لە قۆناخی هەشتیش بە لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە لە پۆرتوگالی بردەوە.

بەراورد بە ئاستی ئیسپانیا، فەرەنسا نەیتوانی هاندەرانی سەرسام بکات و هەلی گەیشتنی بە یاری کۆتایی لاوازە، بەڵام گریزمان لە تواناکانی فەرەنسا دڵنیاییە و دەڵێت، ئێستا کاتی ئەوەیە تواناکانمان دەربخەین.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ، گریزمان جەختیکردەوە، ئیسپانیا هەڵبژاردەیەکی گەورەیە، بەڵام نامانترسێنێت

ئیسپانیا تیمێکی شکۆداری هەیە، بەڵام لێی ناترسین، لە تواناکانی خۆمان دڵنیایین و هەموو هەوڵێک بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی دەدەین. تەنیا یەک یاریمان ماوە بگەینە یاری کۆتایی، دەبێ وەک تیمێک رووبەڕووی رکابەران ببینەوە و دەتوانین سەربکەوین.

ئیسپانیا و فەرەنسا دواجار لە یۆرۆی 2012 رووبەڕووی یەکتربوونەتەوە، ئەوکاتە ئیسپانیا لە کەڵەشێرەکانی بردەوە و نازناوەکەشی لە ئۆکراینا بەرزکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button