هۆڵەندییەکان دیواری زەردی دۆرتموند دەگۆڕن بۆ دیواری پرتەقاڵی
80 هەزار هاندەر بەرەو ئەڵمانیا گەشت دەکەن!
یاریگا –
هاندەرانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا پلانیان داناوە دیواری زەردی سیگناڵ ئیدونا پارک پرتەقاڵی پۆش بکەن.
شەممەی رابردوو هۆڵەندا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024 رووبەڕووی تورکیا بووەوە، یارییەکەی 2-1 بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
هۆڵەندا لە قۆناخی پێشکۆتایی رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبێتەوە، سێ شێرەکە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی بەلێدانی یەکلاکەرەوە شکستی بە هەڵبژاردەی سویسرا هێنا.
ئاژانسی AD.NL بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی رۆژی چوارشەممە نزیکەی 80 هەزار هاندەری هۆڵەندی بەرەو ئەڵمانیا گەشت بکەن تاکو هانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بدەن.
بەپێی یاساکانی یۆفا، هۆڵەندا لەو یارییە وەک هەڵبژاردەی خاوەن یاریگا دادەنرێت، بۆیە دیواری زەردی یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک بەر هاندرە هۆڵەندییەکان دەکەوێت، دەیانەوێت هاوشێوەی هاندەرانی زەردەواڵەکەی ئەڵمانیا دیواری پرتەقاڵی دروست بکەن.
لەئێستاوە میدیاکانی بەریتانیا ترس لەدڵیان نیشتووە و بەشێوازی جیاواز باسی هاندەرانی هۆڵەندا دەکەن، رۆژنامەی تایمز نوسوییەتی “هۆڵەندا وەک خاوەن یاریگا بەشداری یارییەکە دەکات و دیواری زەرد دەبێتە پشکی هاندەرەنی هۆڵەندا ئەمەش لەبەرژەوەندی هەڵبژاردەکەیانە”
رۆژنامەی ئێکس پرێس نوسوییەتی “هاندەرە هۆڵەندییەکان لە دوا یاری هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر تورکیا ئیلهامبەخش بوون، ئاهەنگگێڕانی “چەپی، راست” لە یۆرۆی ئەڵمانیا بووەتە مۆرکی هۆڵەندییەکان و خاڵێکی بەهێزی هەڵبژاردەکەیانن.
FAN POV: what a night! 🥳🧡 #NothingLikeOranje #CreateHistory pic.twitter.com/NM5w3ucVbi
— OnsOranje (@OnsOranje) July 7, 2024
هاندەرە هۆڵەندییەکان لە یۆرۆی 2024 دیارترینن، لەناوەوە و دەرەوەی یاریگا سەرنجی هەمووانیان بۆ خۆیان راکێشاوە، دەیانەوێت قەرەبووی مۆندیالی 2022 بکەنەوە، چوونکە لەو مۆندیالە رەخنەیەکی زۆریان ئاراستەکرا و رێژەیەکی کەمیان لەقەتەر ئامادەبوون.
تەنانەت لە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، لە یاریگای لوسێل تەنیا 300 هاندەری هۆڵەندی ئامادەبوون، لە بەرامبەردا زیاتر لە 88 هەزار هاندەری ئەرجەنتینی ئامادەبوون.
رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، هۆڵەندا و ئینگلتەرا لە قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆی ئەڵمانیا رووبەڕوو دەبنەوە، براوەیان دەگاتە یاری کۆتایی و رووبەڕووی براوەی یاری نێوان ئەڵمانیا و ئیسپانیا دەبێتەوە.