دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ یوڤێنتوس شۆڕشێکی گەورەی گواستنەوەی دەستپێکردووە و میونشن بێ رکابەرە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بە ئەستێرەیەکی لاوی ئینگلیزی دەکات، بایرن میونشن زۆر لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی پۆرتوگالی نزیکبووەتەوە و مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەکی نیوکاسڵ یونایتدی دەوێت…

یوڤێنتوس دەیەوێت فێدێریکۆ کیێزا بفرۆشێت و پارەکەی لە گواستنەوەی جەیدن سانچۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد خەرج بکات – کاڵجیۆ مێرکاتۆ

جواو پاڵینیا، یاریزانی پۆرتوگالی پشکنینی پزیشکی بۆ بایرن میونشن کردووە و چاوەڕێی کۆتا وەڵامی فولهامە تاوەکو پەیوەندی بە بایرن میونشن بکات – سکای سپۆرتس

جۆزێ مۆرینیۆ، داوای گواستنەوەی ئانسو فاتی، یاریزانی لاوی بارسێلۆنا بۆ فەنەرباچێ دەکات – مارکا

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کارگێڕی مانچێستەر یونایتد لە کۆبوونەوەیەکدا دوا بڕیار لەسەر گواستنەوەی جاراد برەینسوەیت، بەرگریکاری ئێڤەرتن دەدات – دەیلی مەیڵ

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە دەستبەرداری کاسێمیرۆ ببێت، چەند یانەیەکی سعوودی لەسەرهێڵن – فابریزیۆ رۆمانۆ

مەیسن گرینوود داوای کۆتا بڕیاری لە مانچێستەر یونایتد کردووە، یانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید، بارسێلۆنا، یوڤێنتوس، لازیۆ، مارسیلیا و ڤالێنسیا چاودێری دەکەن – میرەر

مانچێستەر سیتی گرنگی بە گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردن، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد داوە، گرێبەستی گۆردن لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

مانچێستەر سیتی نایەوێت جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری پۆرتوگالی بگەڕێتەوە ریزەکانی، هەریەکە لە ئینتەر میلان و یوڤێنتوس چاودێری دەکەن – لا ستامپا

ریال مەدرید چاوەڕێی ئاڵفۆنسۆ دەیڤز، بەرگریکاری بایرن میونشن دەکات، تاوەکو کۆپا ئەمێریکا تەواو دەبێت، ئینجا گفتوگۆی چڕی لەگەڵدا دەستپێدەکات – ئاس

ئارسیناڵ ئامادەیە ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی دان بێنتلی، پێشکەشی وۆڵڤز بکات – ئێکسپرێس

ریال بێتیس لەگەڵ لیدز یونایتد بۆ گواستنەوەی دیێگۆ یۆرێنتی گەیشتووەتە رێککەوتن – مارکا

بابەتی زیاتر

Back to top button