ئینگلتەراگرنگترین

وادەی دەستبەکاربوونی ڤان نیستێلروی لەگەڵ مانچێستەر راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

زۆری نەماوە هاندەرانی مانچێستەر یونایتد بە یەکگرتنەوە لەگەڵ یەکێک لە ئەفسانەکانی یانەکەیان شادببنەوە، بەڵام ئەم جارە لە ئەرکێکی جیاوازتردا وەک یاریدەری راهێنەر.

روود ڤان نیستێلروی هۆڵەندی یەکەم ئەزموونی راهێنەرایەتی وەک یاریدەری لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی 2014-2016 بوو. پاشان لە 2018-2021 تیمی خوار 19 ساڵانی ئایندهۆڤنی سەرپەرشتی کرد هاوکات یاریدەری هۆڵەندایش بوو. وەک راهێنەری یەکەم، لەگەڵ یانەی یۆنگ ئایندهۆڤن بوو لە 2021-2022 پێش ئەوەی ئەزموونەکەی بگوازێتەوە بۆ ئایندهۆڤنی هێڵی یەکەم و تا 2023 مایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مەیڵ سپۆرتی ئینگلیزی، سبەی ڤان نیستێلڕوی لە کارینگتۆنی شوێنی راهێنانەکانی مانچێستەر دەبێت وەک یەکەمین رۆژی خۆی بۆ ئامادەکارییەکانی پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایشی کردووە کە روود گرێبەستێک لەگەڵ یانەکە واژۆ دەکات بۆ ماوەی دوو ساڵ.

ئەمە تاکە ئۆفەر نەبوو بۆ ئەو گۆڵکارەکەی پێشووی مان یو بێتە پێشەوە لە ئینگلتەرا، بەڵکو هاوکات لە یانەی بێرنلی ئەو وڵاتەوە گرێبەستی پێشکەشکرابوو تا لە شوێنەکەی ڤینسنت کۆمپانی ئەرکەکە وەربگرێت. بەڵام لە کۆتاییدا گەڕانەوەی وەک یاریدەری راهێنەر پەسەندکرد.

ڤان نیستێلروی دوو هەلی لە ئینگلتەراوە بۆ هاتووەتە پێشەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button