یاریگا –
تیاگۆ ئالکانتارای ئیسپانی بەشێوەیەکەی یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، تیاگۆ ئالکانتارای ئەستێرەی پێشووی یانەکانی بارسێلۆنا، بایرن میونشن و لیڤەرپوول بڕیاریداوە بەشێوەیەکەی یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.
🚨 EXCLUSIVE: Thiago Alcantara has decided to retire from professional football.
Former Barça, Bayern, Liverpool and Spain player has made his decision.
Thiago’s passion and love for the game continues as he’s ready for new chapter in football after few months planning for it. pic.twitter.com/zR4Uvum1rH
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 7, 2024
تیاگۆ بەدرێژایی وەرزی رابردوو بەهۆی پێکان تەنیا بەشداری یەک یاری لیڤەرپوولی کرد، لەو یارییەش تەنیا 5 خولەک یاریکرد، پێکانە سەختەکەی لە تەواوی یارییەکانی وەرزەکە دووری خستەوە، پێدەچێت هەر ئەوەش هۆکاری بڕیارەکەی بووبێت.
تیاگۆ لە هاوینی 2008 تا 2013 یاری بۆ بارسێلۆنا کردووە، بە درێسی یانە کاتالۆنییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری بەشداری 100 یاری کردووە، 11 گۆڵی کردووە و 20 گۆڵیشی دروستکردووە.
نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، چوار نازناوی لالیگا، سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و دوو نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ بارسا بەدەستهێناوە.
لە هاوینی 2013 بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد، بە درێسی باڤارییەکان بەشداری 235 یاری کرد، 31 گۆڵی کرد و 37 گۆڵیشی دروستکرد.
نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، حەوت نازناوی بۆندسلیگا، چوار نازناوی جامی ئەڵمانیا و سێ نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ باڤارییەکان بەدەستهێنا.
لە هاوینی 2020 بەبڕی 22 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، بە درێسی یانە ئینگلیزییەکەش لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری بەشداری 98 یاری کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی دروستکردووە.
نازناوێکی جامی خولی ئینگلتەرا، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و نازناوێکی جامی قەڵخانی لەگەڵ رێدز بەدەستهێناوە، لەم هاوینەش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە کۆتایی هات و ماڵئاوایی کرد.
تیاگۆی تەمەن 33 ساڵان بەدرێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بەشداری 46 یاری کردووە، بەدرێسی ماتادۆر 2 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵیشی دروستکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، وازهێنانی تیاگۆ نابێتە کۆتایی چیرۆکەی یاریزانەکە لەگەڵ تۆپی پێ، بەڵکو بەم زووانە پەڕەیەکی نوێ لەگەڵ تۆپی پێ هەڵدەداتەوە، پێشبینی دەکرێت روو لە کاری راهێنەرایەتی بکات.