ئه‌ڵمانیایۆرۆی 2024

315 هەزار ئەڵمانی داوای دووبارەکردنەوەی یارییەکەی ئیسپانیا دەکەن

Yariga App

یاریگا –

زیاتر لە 315 هەزار ئەڵمانی داوا دەکەن یارییەکەیان بەرامبەر ئیسپانیا لە یۆرۆی 2024 بەهۆی هەڵەکانی ناوبژیوانی یارییەکە دووبارە بکرێتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی Change.orgـی ئەڵمانی، زیاتر لە 315 هەزار کەس لە ئەڵمانیا واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا یارییەکەیان بەرامبەر ئیسپانیا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024 دووبارە بکرێتەوە، کە ئیسپانیا 2-1 بردنەوەی بەدەستهێنا و مانشافت لە پاڵەوانێتییەکە کرایە دەرەوە.

ئەڵمانییەکان رەخنەیان لە بڕیارەکانی ئانتۆنی تایلۆر ناوبژیوانی یارییەکەیان هەیە و بڕوایان وایە لێدانێکی سزای دروستیان بۆ هەژمار نەکراوە، کاتێک جەمال موسیالا تۆپێکی ئاڕاستەی گۆڵ کرد، تۆپەکە بەردەستی مارک کۆکورێیا بەرگریکاری ئیسپانیا کەوت، بەڵام ناوبژیوان نەیکردە لێدانی سزا.

پێشتر یوێفا رایگەیاندبوو، بڕیارەکەی تایلۆر لەبارەی رووداوەکەی کۆکورێیا دروستبووە و هیچ لێدانێکی سزا لە یارییەکە بۆ ئەڵمانیا نەبووە، کە مانشافت دوای ئەو رووداوە لە دوو نیوەی زیادکراو گۆڵی لێکرا و لاڕۆخا پەڕییەوە قۆناخی پێش کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button