بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ ئیبراهیم غازی لە پەیوەندیکردنی بە یانەی زەوڕا نزیک دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئیبراهیم غازی هێرشبەری لاوی کورد لە پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی زەوڕا نزیک دەبێتەوە و سێ یانەی دیکەش لەگەڵی لەسەر هێڵن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەریەکە لە یانەکانی زەوڕا، قوە جەوییە، نەجەف و کەرخ دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئیبراهیم غازی هێرشبەری کوردی یانەی حدوود واژۆ بکەن، کە ئەو هێرشبەرە 24 ساڵانە ساڵێک لەمەبەر بە 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی حدوود کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی زەوڕا لەگەڵ ئیبراهیم غازی دەستی بە گفتوگۆ کردووە و دەیەوێت ئەو هێرشبەرە لاوە بباتە ریزەکانی، کە لەم وەرزە هێرشبەرە کوردەکە 16 گۆڵ و 6 ئەسیستی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کردووە و لە 4 یاریش بە باشترین یاریزانی یارییەکان دیاریکراوە.

ئیبراهیم غازی پێشتر لە ریزی یانەکانی هەڵۆ و نەورۆز و دهۆک یاریی کردووە و ئەم وەرزە لە ریزی گۆڵکارانی خولی ئەستێرەکانی عێراق پلەی شەشەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button