ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئۆلیس بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن گەیشتە ئەڵمانیا

Yariga App

یاریگا –

مایکل ئۆلیس بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی گەیشتە میونشن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (7ـی تەممووزی 2024) مایکڵ ئۆلیس ناوەڕاستکاری لاوی فڕەنسی بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن گەیشتە بارەگای یانەکە لە میونشن، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ بکرێت و گرێبەستەکەی واژۆ بکات.

مایکڵ ئۆلیس بۆ ماوەی پێنج خاڵ لە کریستال پاڵاسی ئینگلیزییەوە دەچێتە ریزەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانیکە ئۆلیسی 22 ساڵان لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 55 ملیۆن یۆرۆیە.

مایکڵ ئۆلیس لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی فڕەنسا بەشداریی ئۆڵێمپیادی پاریس دەکات و لەلایەن تێری هێنرییەوە بانگهێشتکراوە، کە وەرزی رابردوو ئۆلیس لە پرێمەرلیگ بەشداریی 19 یاریی کرد، 10 گۆڵ و 6 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button