ئه‌ڵمانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

کۆتا پەیامی تۆنی کروس؛ هەست بزووێنە

بۆ تاهەتایە ماڵئاوایی لە یاریکردن دەکات

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کروس لە دوای کۆتاییهاتنی کاروانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یۆرۆی 2024 کۆتا پەیامی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە.

کروس لە کۆتاییەکانی مانگی مایس/ئایاری رابردوودا، بڕیاری وازهێنانی لە یاریکردندا و یارییەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناخی هەشت، دوا یاری کروس بوو.

ئیتر تەواو، بەڵام بەر لەوەی پشوو وەربگرم، هەوڵدەدەم لە رووداوانە تێبگەم کە لە 17 ساڵی رابردوودا روویانداوە. نامەوێت ئەم دەرفەتە لەدەستبدەم بۆ ئەوەی دەستخۆشی لەو کەسانە بکەم کە منیان وەک خۆم قبووڵ کردووە. سوپاس بۆ تەواوی هاندەرانم لە جیهان، بۆ پاڵشتیی بێ مەرجتان. سوپاس بۆ تەواوی راهێنەران و یانەکان، کە بڕوایان بە من هەبوو. سوپاس بۆ هەموو هاوتیمەکانم کە هەستی بەخێرهاتنیان بۆ دروستکردم. سوپاس بۆ هاوڕێکانم، کە بەردەوام راستگۆ بوون لەگەڵم بەبێ رەچاوکردنی رێژەی سەرکەوتنم. سوپاس بۆ دایک و باوکم، بۆ ئامادەکارییەکانیان تاوەکو گەیشتن بە خەونەکەم. سوپاس بۆ فێلیکس کروسی برام، چونکە بەردەوام هاندەری ژمارە یەکی من بووە. سوپاس بۆ منداڵەکانم کە بەردەوام گەورەترین پاڵنەرمبوون، تاوەکو باشترینی خۆم پێشکەش بکەم. سوپاس بۆ هاوژینی جوانم، جێسیکا کروس، لەبەر ئەوەی خۆت بوویت، هەرگیز نەگۆڕای. ئەم سەرکەوتنە بەبێ تۆ بەدی نەدەهات، ئەمە سەرکەوتنی ئێمەیە! لە کۆتاییدا: سوپاس بۆ تۆپی پێ! تۆ یارییەکی جوانی…

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Toni Kroos (@toni.kr8s)

کروس بەرهەمی ئەکادیمیای بایرن میونشنە، تاوەکو ساڵی 2014 سێ نازناوی بۆندسلیگا و دوو جامی ئەڵمانیای بەدەستهێنا، دواتر پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد و لە هەمان ساڵدا، جامی جیهانی بەدەستهێنا.

کروس یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی سەردەمی نوێی لۆس بلانکۆس، چوار نازناوی چامپیۆنزلیگ و چوار نازناوی لالیگای لەگەڵ پاڵەوانی ئیسپانیا بەدەستهێناوە.

یاریسازی ئەڵمانی تاوەکو ئێستا 465 یاری لەگەڵ ریال مەدرید کردووە، 28 گۆڵ و 99 ئەسیستی هەیە و تەنیا یەک جار کارتی سووری لەگەڵ مەدرید وەرگرتووە.

  • 22 نازناو
  • 4 چامپیۆنزلیگ
  • 5 مۆندیالی یانەکان
  • 4 جامی سوپەری ئەوروپا
  • 4 لالیگا
  • 1 کینگس کەپ
  • 4 جامی سوپەری ئیسپانیا

هەروەها تۆنی 205 یاری لەگەڵ میونشن کردووە، 24 گۆڵ و 49 ئەسیستی هەبووە.

  • 1 چامپیۆنزلیگ
  • 1 جامی مۆندیالی یانەکان
  • 1 جامی سوپەری ئەوروپا
  • سێ بۆندسلیگا
  • سێ جامی ئەڵمانیا
  • دوو جامی سوپەری ئەڵمانیا

پێشتریش بە خواستن بۆ ماوەی 18 مانگ لە بایەر لیڤەرکوزن 48 یاریکرد، 10 گۆڵ و 13 ئەسیستی تۆمار کردبوو.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، کرووس 114 یاریکردووە، 17 گۆڵ و 21 ئەسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button