فه‌ره‌نساگرنگترینیۆرۆی 2024

بۆچی ئاستی ئێمباپێ دابەزیوە؟

رۆژنامەی لۆ پاریزیان کۆمەڵێک هۆکاری خستوەتەڕوو

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی فەرەنسا گلەییەکی زۆر لە ئاستی کیلیان ئێمباپێ دەکەن و پێیان وایە ئەمە ئاستی راستەقینەی نییە.

کیلیان لە یۆرۆی 2024دا تەنیا یەک گۆڵ و یەک ئەسیستی هەیە، هەرچەندە شکانی لووتی لە یارییەکەی نەمسا، بە هۆکارێکی سەرەکی دابەزینی ئاستی کیلیان دادەندرێت، بەڵام هۆکاری دیکەش هەن.

رۆژنامەی لۆ پاریزیان بڵاویکردووەتەوە، ئێمباپێ بە شێوەیەکی تەواو خۆی بۆ یارییەکانی یۆرۆ ئامادە نەکردبوو، لە ئامادەکارییەکاندا هەستی بە پشت ئێشە دەکرد.

لە یاریی دۆستانەی فەڕەنسا بەرامبەر لوکسێمبۆرگ لە 5ی مانگی رابردوو، کیلیان تووشی پێکانێکی سووک بوو، بۆیە لەڕووی جەستەییەوە بە تەواوی ئامادەکاری بۆ یۆرۆ نەکردبوو.

پاشان لە یارییەکەی بەرامبەر نەمسا لووتی شکا و هاوکێشەی ئامادەیی ئێمباپێی زۆر ئاڵۆزکرد، تەنانەت بە دانانی دەمامک ناچارکرا و ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئاستی دروستکردووە و خۆی لە پرێس کۆنفرانسێکدا وردەکارییەکان خستەڕوو.

رۆژنامەکە باسی لایەنی دەروونی ئەستێرە فەرەنسییەکەی کردووە و دەڵێت

لە چەند مانگی رابردوودا، کیلیان بە دۆخێکی دەروونی سەخت لە پاریس تێدەپەڕی، چونکە لەلایەک میدیاکانی ئیسپانیا فشارێکی زۆرییان دروست کردبوو و لە فەرەنساش هەمووان داوای مانەوەی کیلیانیان لە پاریس سانجێرمان دەکرد، ئەمەش جیا لە کێشەکانی دارایی لەگەڵ یانە پاریسییەکە، کە تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراون.

سێشەممە کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر، ئیسپانیا و فەرەنسا لە قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆ لە یاریگای ئالیانز ئارێنا لە میونشن رووبەڕوو دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button