ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا و ریال مەدرید ململانێی توند لەسەر ئەستێرەیەکی ئەڵمانی دەکەن

بەهاکەی دەگاتە سەرووی 100 ملیۆن یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

فلۆریان فیرتز، هێرشبەری بایەر لیڤەرکوزن یەکێکە لە پڕداواکراوترین یاریزانانی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان.

یانەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری دۆخی یاریزانە ئەڵمانییەکە دەکەن، هەرچەندە بارسا دەمێکە چاوی بڕیوەتە فیرتز، بەڵام قەیرانی دارایی ئاستەنگی گەورەی دروستکردووە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسا و دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە کاتالۆنییەکە دەیانەوێت فیرتز لە هاوینی داهاتوو بگوازنەوە.

ریال مەدرید گەشبینە بە گواستنەوەی فیرتز

ریال مەدرید دەیەوێت سوود لە قەیرانەکانی دارایی بارسا وەربگرێت و بەر لە خۆرێکخستنەوەی یانە کاتالۆنییەکە، فیرتز بگوازێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

رۆژنامەی سپۆرت دووپاتیدکاتەوە، بەرپرسانی ریال مەدرید پێیان وایە، هەموو شتێک ئامادەیە، تاوەکو گرێبەست لەگەڵ فیرتز واژۆ بکەن و پێش بارسا بکەون.

هەرچەندە پێشبینی کێشەکانی دارایی بارسێلۆنا لە هاوینی داهاتووشدا چارەسەر ببن، چونکە خەرجکردنی بڕی 100 ملیۆن بۆ گواستنەوەی یاریزانێک لە کاتالونیا ئاسان نییە.

بەهای ئێستای ئەستێرە ئەڵمانییەکە دەگاتە 130 ملیۆن یۆرۆ و رەنگە لیڤەرکوزن بۆ وەرزێکی دیکەش جەخت لە مانەوەی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button