کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

راهێنه‌ری به‌رازیل زانیاری نوێ له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی رۆدریگۆ ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

ڕۆدریگۆ  یاریی هه‌ڵبژارده‌ی بەڕازیل بەرامبەر ئۆرۆگوای له‌ پاژنەی پێی دووچاری پێکان پشكنینی ئه‌مرۆ پزیشكی بۆ ده‌كرێت.

دۆریڤاڵ، ڕاهێنەری هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل، دوای یارییه‌كه‌ رایگه‌یاند، ڕۆدریگۆ نەیتوانیوە بەردەوام بێت لە یاریكردن، ئەمەش وایکرد لە خولەکی 87 یاریگا جێبهێلێت، پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و چۆنیەتی پێکانەکەی دیاری بکرێت.

مێدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، پێكانه‌كه‌ی رۆدریگۆ پێناچێت زۆر قورس بێت به‌و پێیه‌ی چه‌ند خوله‌كێك دوای پێكانه‌كه‌ی له‌ یاریكردن به‌رده‌ومبوو، دواتر یاریگای جێهێشت.

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ رۆردیگۆ پشكنینی ووردی پزیشكی بۆ بكرێت و جۆری پێكانه‌كه‌ی و ماوه‌ی دووركه‌تنه‌وه‌ی له‌ یاریگاكان ئاشكرا بكرێت.

هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌ قۆناخی هه‌شتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا به‌ لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئۆرۆگوای به‌ (4-2) دۆرا و ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button